هەرێمی کوردستان ئامادەیە لیستی مووچەخۆرانی سەر بەوەزارەتی پێشمەرگە ڕادەستی بەغدا بکات

بەشی عێراق و هەرێکی کوردستان- وتەبێژی جێگری سەرۆكی حكوومەتی هەرێم، رایگەیاند: لە ماوەكانی ڕابردوودا هەموو وردەكارییەكیان لەسەر ژمارە و داتای مووچەخۆرانی هەرێم ڕادەستی بەغدا كردووە و لەئێستاشەوە ئامادەن لیستی مووچەخۆرانی سەر بەوەزارەتی پێشمەرگەش ڕادەست بكەن.

کوردپرێس: لەمانگی كانوونی دووەمی ساڵی 2018 چەند تیمێكی دیوانی چاودێری دارایی حكوومەتی فیدراڵ هاتنە شارەكانی هەرێم و وردبینیێكی سەرەتاییان لە لیستی مووچەخۆرانی وەزارەتەكانی پەروەردە و تەندروستیدا كرد.

سەمیر هەورامی وتەبێژی جێگری سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بە سایتی ناسی ڕاگەیاندووە لیستی مووچەخۆرانی هەرێم كە بەپێی سیستمی بایۆمەتری تۆمار كراوە و هەموو مووچەخۆرانی هەرێمی لە خۆگرتووە لەوانە، خانەنشین و سەربازی و كەسوكاری سەربەرزی شەهیدان و فەرمانبەرانی شارستانی لەلایەن خودی خۆیەوە ڕادەستی ئەو تیمانە كراوون كە لەلایەن حكوومەتی فیدراڵەوە بۆ وردبینی لیستی مووچەخۆرانی هەرێم هاتبوونە شارەكانی سلێمانی و هەولێر و دهۆک.

سەمیر هەورامی ئەوەشی ڕوونكردەوە، بە ئامار و بەداتا و بەفەرمی ژمارەی مووچەخۆرانی هەرێم ڕادەستی حكوومەتی فیدراڵ كراوە كە سەرجەمیان بریتین لە ملیۆنێك و 250 هەزار فەرمانبەر.

لەبارەی نەناردنی لیستی مووچەخۆرانی سەر بەوەزارەتی پێشمەرگەی حكوومەتی هەرێم كە زۆرجار گرفتی بۆ دانووستانەكانی نێوان هەرێم و بەغدا دروست كردووە، ڕاوێژكارەكەی قوباد تاڵەبانی وتی: لەمانگی یەكی ئەمساڵەوە دەبوایە بۆ هەموو مانگێك 68 ملیار دینار بوودجەی مووچەی پێشمەرگە لە بەغداوە بهاتایە بۆ هەرێم، بەڵام وا بۆ نۆ مانگە ئەو بڕە پارەیە لە بەغداوە نەهاتووە و دواهەمین جار داوای میلاكات و لیستی مووچەی وەزارەتی پێشمەرگەیان كردووە ئامادەشین ئەو لیستە بنێرین.

کۆدی هەواڵنر: 60113

News Code 86620

Your Comment

You are replying to: .
captcha