کوردپرێس، نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکایەتی کۆماری عێراق بڵاوی کردەوە، لەدیدارەکەدا بەرھەم ساڵح ئاماژەی بەگرنگیی پشتیوانی بانکی نێودەوڵەتی کرد لەو پڕۆژە ئابووریانەی کە پێداویستییەکانی عێراق دابین دەکات، هەروەها چرکردنەوەی ھەوڵەکانی بانکی نێودەوڵەتی بۆ بەھێزکردنی پەرەپێدانی ئابووری تا یارمەتی دەوڵەتی عێراق بدات لە سەرخستنی پرۆگرامی چاکسازی ئابووریدا.
سەرۆک کۆماری عێراق ھاوکات روونیکردەوە کە عێراق بۆ ئەو مەبەستە ھەنگاوی باشی ناوە، لە سایەیی بەرقەراربوونی ئاسایش و ئارامی تێیدا.
ھەر لەدیدارەکەدا باس لە ھاریکاری نێوان عێراق و بانکی نێودەوڵەتی کرا بەتایبەتی لە بواری پەرەپێدانی وەبەرھێناندا.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment