ئەمریکییەکان درۆزن و دووڕوون، سەرۆک کۆماریش هەست بە بوونی ناکرێت

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- مەحموود عوسمان ئەندامی پێشووی پەرلەمانی عێراق و سیاسەتمەداری کورد رای گەیاند: ئەمریکییەکان درۆزن و دووڕوون، تەنها دەوڵەتێکیش بتوانێت فشار لە بەغداد بکات، ئێرانە کە کورد پەیوەندییێکی باشی لەگەڵی نییە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مەحموود عوسمان لە میانی بەشداری لە پانۆڕامای ئێن ئاڕ تی، سەبارەت بە بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی ئەنجامی ریفراندۆم وتی: کەس ناتوانێت ریفراندۆم هەڵبوەشێنێتەوە، بەڵام سڕکردن وەکوو ئەوەی حکوومەتی هەرێم کردی دەبێت.

مەحموود عوسمان راشی گەیاند: بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی هەر وەکوو دادگاکانی هەرێم کاریگەریی سیاسییان لە سەرە. پێشی وابوو، بریارەکە زیاتر بۆ ئەوەیە حکوومەتی بەغداد زیاتر فشار بکاتە سەر هەرێمی کوردستان.

مەحمود عوسمان وتیشی: هەرێم و بەغداد لە ساڵانی رابردوو کێشە و ناکۆکیی زۆریان هەبووە، بەڵام پەنایان بۆ دادگای فیدراڵی نەبردووە و هەر حیسابیشیان بۆ نەکردووە، ئەمە مانای وایە کێشەکانیان سیاسییە نەک یاسایی.

ناوبراو ئاماژەی بەوەش کرد: ئەگەر کێشە سیاسییەکان چارەسەر بکرێت، کێشەی یاساییش بوونی نامێنێت.

سەبارەت بە رۆڵی نوێنەرانی کوردیش وتی، سەرۆک کۆمار کاریگەری نییە، بەشێوەیێک هەست بە بوونی ناکرێت و وتیشی، نوێنەرانی کورد لە بەغداد و حکوومەتی هەرێم زۆرجار ئاگایان لە هەنگاوەکانی یەکتری نییە.

هەروەها مەحموود عوسمان باسی لە ئەگەری دەست پێکردنی گفتوگۆکان کرد و وتی تا ئێستا هیچ شتێکی جدی نییە.

لە بارەی رۆڵی وڵاتانیش وتی: ئەمریکییەکان درۆزن و دووڕوون، هەمیشە فشار دەخەنە سەر کورد لە بەرژەوەندی حکوومەتی بەغداد، وڵاتانی تریش هەر بەو شێوەیەن، تاکە وڵات بتوانێت کاریگەری لە سەر بەغداد هەبێت، ئێرانە ئەویش بە لای بەغداد لایداوە و کوردیش پەیوەندییێکی باشی لەگەڵیدا نییە.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60113

News Code 8659

Your Comment

You are replying to: .
captcha