کوردپرێس: بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق ئاماژەی بەرۆڵی پێشمەرگە کرد لەروبەڕوبونەوەی تیرۆردا و رایگەیاند، سوپا و حەشدی شەعبی و پێشمەرگە رۆڵی بەرچاویان لەروبەرویونەوەی تیرۆردا هەبو ئازایانە رووبەرووی داعش بوونەوە.
سەرۆک کۆماری عێراق راشیگەیاند رۆڵی نوێنەرایەتی نەتەوە یەکگرتووەکان بەرزدەنرخێنین بەتایبەت لەو مەسەلانەی پەیوەستن بە دۆسییەی کەرکووک و ناوچە جێ ناکۆکەکان کە یارمەتیدەردەبن لە دۆزینەوەی چارەسەر بە گوێرەی ئەوەی لە دەستوورەکەماندا هاتووە.
ناوبراو راشیگەیاند ئێستا لەبەردەم ئاستەنگی و ئاڵەنگاری گەورەداین و داعش سەرقاڵی خۆرێکخستنەوەیە، بەڵام بەهەوڵی هەموو لایێک و گەلانی عێراق دەتوانن سەرکەوین بەسەر خواستی لەناوبردنی ئیرادەی گەلانی عێراقدا.
هەروەها، سەرۆک کۆماری عێراق بەزمانی کوردی سڵاوی لەئامادەبوانی 74-ەمین کۆبونەوەی ئەنجومەنی گشتی نەتەوە یەکگرتوەکان کرد و سڵاوی گەلی عێراقی پێگەیاندن.
بەشێک لە دەقی وتارەکەی بەرهەم ساڵح لە نەتەوە یەکگرتووەکان
دەستپێک
لێره‌وه سڵاوم هه‌یه بۆ هاوڵاتیان و گه‌نجه‌کانمان، بۆ که‌سوکاری شه‌هیدان و قوربانیانی سته‌مکاری و گۆڕه‌به‌کۆمه‌ڵه‌کان و شاڵاوه‌کانی ئه‌نفال، سڵاو له خۆڕاگریان له پێناو ژیانێکی شه‌ره‌فمه‌ندانه‌و ئاشتی و ئارامی، ئه‌رکی سه‌رشانمانه خواسته‌کانیان وه‌دیبهێنین، راسته له‌مپه‌ری زۆرمان له‌به‌رده‌مه، به‌ڵام به سووربوون و ئیراده‌مان و به پشتیوانی کۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی ده‌توانین ئه‌و کاره ئه‌نجام بده‌ین. سەرکەوتنی عێراق بەسەر تێرۆرستاندا
گەلی عێراق لە ماوەی ٤٠ ساڵی رابردوودا، زوڵم و جینۆساید و ئەنفال و گۆڕي بەکۆمەڵ و بەکارهێنانی چەکی کیمیاوی لە هەڵەبجە و تووش هات.
لەم دیدارە جیهانیه‌دا من باسی ئومێد و خواستی گه‌له‌که‌م ده‌که‌م له ته‌رخان کردنی هەوڵەکان بەئاراستەی بەگژاوونەوەی تێرۆر و سەرکەوتن بەسەریدا ئەویش لەرێگەی دەستەبەرکردنی ژیانێکی ئازاد و شکۆمەند بۆ هاوڵاتيان و دەستەبەرکردنی ئاسایش و دابین کردنی خزمەتگوزارییەکان و پەرەپێدانی ئابووری.
نزیک بوونەوەی حکوومەتی هەرێم و حکوومەتی ناوەند
کەشێکی ئیجابی لە ئارادایە بۆ چارەسەرکردنی کێشە کەڵەکەبووەکانی نێوان حکوومەتی ئیتیحادی و حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەسەر بنەمای دەستوور، رۆڵی نوێنەرایەتی نەتەوە یەکگرتووەکان زۆر گرنگە بەتایبەت لەو مەسەلانەی پەیوەستن بە دۆسییەی کەرکووک و ناوچە جێ ناکۆکەکان کە یارمەتیدەر ئەبن لە دۆزینەوەی چارەسەر بە گوێرەی ئەوەی لە دەستوورەکەماندا هاتووە.
رووبەرووبوونەوەی وڵاتانی رۆژهەلاتی ناوەراست دژی وێرانکاریەکانی جەنگ و تێرۆر
خۆرهەڵاتی ناوڕاست بە دەست ناکۆکی و جەنگە یه‌ک له‌دوای یه‌که‌کان دەناڵێنیت و پێویستە لەسەرمان بە جدی بەگژیا بچینەوە و لە قۆناغی قەیرانەکان دەربازبین و بەرەو قۆناغی هەستانەوە هەنگاوبنێین، ئیتر جەنگ به‌سه، بێگومان ناوچه‌که‌مان پێویستی بە جەنگێکی تازه نییە.
بووژانەوەی ئابووری عێراق و هەوڵی پێکەوە ژیانی گەلانی عێراق
پەرەپێدانی ئابووری و دۆزینەوەی هەلی کار بۆ گەنجه‌کانمان به‌لاوه گرنگتره لە سه‌رقاڵبوون به‌و ناکۆکییانەی ئێستا له ئارادان، عێراق له ناوچه‌که‌دا خاڵی بەیەکگەیشتنی میلله‌ته گه‌وره‌کانه لە عەرەب و فارس و تورک و کورد.
پێکهاتە جیاوازەکانی وڵاتەکەمان لە شیع ەو سونە و عەرەب و کورد و تورکمان و موسوڵمان و مەسیحی و سابیئە و ئێزیدی و شەبەک و هەموو ئەمانە یاریدەدەری بنەڕەتین لە پێناو بەدیهێنانی ئاشتی و لێکتێگەیشتن لە نێوان وڵاتاندا، لەم مینبەرەوە داوای بنیاتنانی سیستمێکی ئەمنی هاوبەش دەکەم لە خۆرهەڵاتی ناوڕاستدا.
عێراق نابێتە جه‌مسه‌رێک دژ بەوه‌ی تر، لە جەنگ تێربووین بۆیە جەنگی ترمان ناوێ، ئەرکی بنەڕەتی بریتییە لە چاکسازی پێویست لە پێناو زامن کردنی حکومرانییێکی دروست بۆ هانیشتمانییەکانمان و بەگژاچوونەوەی گەندەڵی و دەستەبەرکردنی دەرفەتی کار بۆ گەنجەکانمان.
سەرپێ خستنەوەی کەرتەکانی پەروەردە و فێرکردن و تەندروستی و په‌ره‌پێدان، رێگە چارە راسته‌که‌یه بۆ بەگژداچوونەوەی فیکری توندڕەویی و ریشەکێش کردنی تیرۆر، کار ده‌که‌ین له پێناو گواستنه‌وه‌ی وڵاته‌که‌مان له مه‌یدانی ناکۆکی و زه‌بروزه‌نگه‌وه بۆ جه‌مسه‌رێکی ئابووری، بڕوامان وایه که هه‌وڵی له‌ناوبردنی تیرۆر پێویسته هاوته‌ریبی هه‌وڵی له‌ناوبردنی گه‌نده‌ڵی بێت.
سڵاوم بۆ هاوڵاتیان و سڵاوم بۆ گەنجەكانمان، بۆ كەسوكاری شەهیدان و قوربانیەكانی دكتاتۆریەت لە گۆڕە بەكۆمەڵ و ئەنفالەكان، وخەباتتان پیرۆزە بۆ بەدیهێنانی ژیانێکی ئازاد و خۆشگوزەران و بۆ ئاشتی و ئاسایش. بەدیهێنانی ئاوات و هیواکانتان ئەرکی سەرشانمانە....ڕێگەمان سەختە بەڵام بە ویستی نەگۆڕەوە و بە پشتیوانی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی هەر سەرکەوتوو دەبین.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment