سەرۆک وەزیرانی عێراق بە ئامانجی نێوەندگیری لەنێوان سعوودیە و ئێران سەردانی ڕیاز دەکات

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە 25-9-2019، عادل عەبدولمەهدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق بە سەردانێکی فەرمی، گەیشتە سعوودیە.

کوردپرێس: سەرچاوەیێکی نزیک لە عادل عەبدولمەهدی راگەیاندووە: عەبدولمەهدی هەوڵی لێک نزیک کردنەوەی ئێران و سعوودیە دەدات، بە مەبەستی کەم کردنەوە و نەهێشتنی گرژیی و ئاڵۆزییەکانی کەنداو و ئەو پرسە لەگەڵ دەسەڵادارانی ئەو وڵاتە تاوتوێ دەکات.

ئەوەش خراوەتەروو كە سەردانەكە چەند سەعاتێک دەخایەنێت و بڕیاریشە لە كۆبوونەوەكەدا باس لە پەیوەندییەكانی نێوان هەردوو وڵاتی عێراق و سعوودیا و دۆخی ناوچەكە بكرێت.

هەروەها لە سەردانەکەی عەبدولمەهدیدا په‌یوه‌ندییه‌ دووقۆڵییه‌كان و دۆخی ئیقلیمی و هه‌وڵه‌كانی هێوركردنه‌وه‌ی گرژییه‌كان تاووتوێ ده‌كرێت، سه‌ره‌ڕای دووپات كردنه‌وه‌ی هه‌ڵوێستی عێراق بۆ گێڕانی رۆڵێكی ئیجابی له‌پێناو دوورخستنه‌وه‌ی مه‌ترسیی بارگرژی و ململانێكان و دروست كردنی باشترین په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م وڵاتانی دراوسێ.

ئەمەش لەكاتێكدایە لەچەند رۆژی رابردوودا، عادل عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی عیراق بەیاوەریی وەفدێک و بەمەبەستی ئیمزاكردنی چەند رێككەوتنێک سەردانی وڵاتی چینی كرد.

سەرچاوە: عەرەبی ئەلجەدید

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 86582

Your Comment

You are replying to: .
captcha