به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، فایق ئۆزتراک وته‌بێژی پارتی کۆماریخوازی گه‌لی تورکیا له لێدوانێکدا ئاماژه‌ی به لێدوانه‌کانی ئه‌مدواییه‌ی ئه‌کره‌م ئیمامئۆغڵۆ شاره‌وانی گه‌وره‌شاری ئه‌سته‌نبۆڵ کرد له‌باره‌ی به‌ڕێوه‌بردنی خولی فێرکاریی زمانی کوردی له شاره‌وانیدا و گوتی: "به‌ڕێوه‌چوونی خولی فێرکاری له وڵات قه‌ده‌غه نییه و ئێمه پشتیوانی له ههنگاوێکی وا ده‌که‌ین."
شایانی باسه؛ پێشتر ئێلیاس بۆزگان سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی پارێزه‌رانی حه‌ق له دیدار له‌گه‌ڵ ئیمامئۆغڵۆ له‌باره‌ی به‌ڕێوه‌بردنی خولی فێرکاریی زمانی کوردی له شاره‌وانیی گه‌وره‌شاری ئه‌سته‌نبۆڵ ڕێککه‌وتبوون.
بۆزگان هاوپه‌یوه‌ند به‌و بابه‌ته ڕایگه‌یاندبوو: "له‌گه‌ڵ ئه‌کره‌م ئیمامئۆغڵۆ دیدارم کرد به‌ڵام ئه‌مه یه‌که‌م جار نییه که چاوم به ناوبراو ده‌که‌وێت. پێشتریش له‌باره‌ی خوله فێرکارییه‌کان و پۆلی زمانی کوردی له‌گه‌ڵ جه‌نابی قلیچدارئۆغڵۆ گفتوگۆم کردبوو و ئه‌وانیش تێڕوانینێکی ئیجابییان له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته بوو. ئه‌نجامی دیداره‌کانمان ئه‌رێنی بووه و پێش له‌وه‌ی که ئێمه له‌باره‌ی ئه‌و بابه‌ته قسه بکه‌ین خۆیان باسیان له پێداویستیی کۆمه‌ڵگه به به‌ڕێوه‌چوونی ده‌وره‌گه‌لێکی وا کرد و ئێمه‌ش هه‌مبه‌ر ڕه‌فتارێکی وا زۆر خۆشحاڵ بووین."
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment