به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، مێراڵ ئاکشنه‌ر سه‌رۆکی ئیی پارتی تورکیا ئاماژه‌ی به هاوپه‌یمانێتیی نێوان جه‌هه‌په و هه‌ده‌په کرد له‌باره‌ی جێگیرکردنی ده‌ستووری نوێی تورکیا و ڕایگه‌یاند: من هیچ زانیارییێکم له‌باره‌ی په‌یوه‌ندیی نێوان HDP و CHP نییه و هیچ قسهیێکیشم له‌وباره‌وه له‌گه‌ڵ که‌ماڵ قلیچدارئۆغڵۆ سه‌رۆکی پارتی کۆماریخوازی گه‌ل (جه‌هه‌په) نه‌کردووه. ئه‌گه‌ر بێتوو جه‌نابی قلیچدارئۆغڵۆ پێمان بڵێت که ده‌تانه‌وێت له‌گه‌ڵ هه‌ده‌په ببنه هاوپه‌یمان و ڕێبازی سیاسیی خۆتان له‌گه‌ڵ هه‌ده‌په درێژه پێبده‌ن وه‌ڵامی ئێمه به‌و هاوپه‌یمانییه "نا" ده‌بێت چونکه ئێمه ناتوانین ڕاستبینانه سه‌یری په‌یوه‌ندییه‌کانی هه‌ده‌په له‌گه‌ڵ په‌که‌که بکه‌ین.
ناوبراو له درێژه‌ی لێدوانه‌کانیدا گوتیشی: من متمانه‌م به‌م پڕۆسه‌یه نییه که ئێستاکه له تورکیا له‌ئارادایه و من پێم وایه که په‌یوه‌ندیی هه‌ده‌په له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتدارێتیی سیاسیی تورکیا درێژه‌ی هه‌یه. ڕۆژی 23ی فێبرێوی ئه‌مساڵ ڕامگه‌یاندبوو که حکوومه‌ت چاوی به عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان ده‌که‌وێت. دواتر نه‌ک هه‌ر دیداری ئۆجه‌لان به‌ڵکوو نامه‌که‌ی ناوبراویشیان بڵاو کرده‌وه. عوسمان ئۆجه‌لان به‌شداری له به‌رنامه‌ی ته‌له‌فزیۆنیی TRT کرد. له ڕاستیدا ئیراده‌یێکی جیدی بۆ کاروباره‌کان له تورکیا له‌ئارادا نییه.
سه‌رچاوه: ڕۆژنامه‌ی ینی چاغی تورکیا
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment