شاندێکى په‌رله‌مانى کوردستان سه‌ردانى به‌غدا ده‌کات

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- بڕیارده‌ری لیژنه‌ی داراییی په‌رله‌مانی کوردستان گوتی: بڕیاره‌ شاندێكی په‌رله‌مانی کوردستان سه‌ردانی به‌غدا بكات و بودجه‌ و نه‌وت و چه‌ند پرسێکى‌تر له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى به‌غدا تاوتوێ بکه‌ن.

کوردپرێس:

محه‌مه‌د سه‌عده‌ددین بڕیارده‌ری لیژنه‌ی داراییی په‌رله‌مانی کوردستان ڕای‌گه‌یاند: ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ 25ی ئه‌یلوولی 2019 شاندێک له‌ په‌رله‌مانی کوردستان ده‌چێته‌ به‌غدا و ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ شانده‌که‌ ده‌چنه‌ په‌رله‌مانی عێراق و له‌سه‌ر سێ ته‌وه‌ر گفتوگۆ ده‌که‌ن له‌وانه‌ بودجه و‌ نه‌وت و مادده‌ی (140).

ناوبراو ڕوونیشی کرده‌وه‌: به‌رنامه‌ی کاری سه‌ردانه‌که‌ی شاندی په‌رله‌مانی کوردستان بۆ به‌غدا بریتی ده‌بێت له‌ گفتوگۆکردن له‌سه‌ر پڕۆژه‌بودجه‌ی ساڵی (2020)ی عێراق، کێشه‌ی نه‌وت و کێشه‌ی ناوچه‌ کوردستانییه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی ھه‌رێمی کوردستان و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش له‌گه‌ڵ لیژنه‌ تایبه‌تمه‌نده‌کانی په‌رله‌مانی عێراق کۆ ده‌بنه‌وه‌.

شانده‌که‌ی په‌رله‌مانی کوردستان پێکهاتووه‌ له‌ هه‌ریه‌ک له‌ جێگری سه‌رۆکی په‌رله‌مانی کوردستان و سه‌رۆکی لیژنه‌کانی دارایی و ئابووری، وزه‌ و سامانه‌ سروشتییه‌کان و پیشه‌سازی و بازرگانی و لیژنه‌ی ناوچه‌ کوردستانییه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم.

سه‌رچاوه‌: شارپرێس

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 86568

Your Comment

You are replying to: .
captcha