به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژی دووشه‌ممه 23ی ئه‌یلوولی 2019 ئا‌نتۆنیۆ گۆتێرێس سکرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان باسی له ڕێککه‌وتنی نێوان ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندیی سووریا و به‌رهه‌ڵستکاران له‌باره‌ی پێکهێنانی لیژنه‌ی ده‌ستووری سووریا کرد و گوتی: کۆمیته‌که پێکهێنراوه و له هه‌فته‌كانی ئاینده‌دا له جنێڤ كۆ ده‌بنه‌وه.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا له به‌یاننامه‌یێکدا خۆشحاڵیی خۆی له ڕێککه‌وتنی نێوان دیمه‌شق و به‌رهه‌ڵستکاران له‌باره‌ی پێکهێنانی لیژنه‌ی ده‌ستووری سووریا نیشان دا.
مۆرگان ئۆرتاگۆس له به‌یاننامه‌که‌دا ڕایگه‌یاندووه: ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا پێشوازی له ڕاگه‌یاندنی ڕێککه‌وتنی نێوان ده‌وڵه‌تی سووریا و لیژنه‌ی سووریی دانوستانکاران ده‌کات بۆ پێکهێنانی لیژنه‌ی ده‌ستووریی ئه‌و وڵاته.
ناوبراو ئه‌و هه‌نگاوه به هه‌نگاوێک له‌پێناو هاندانی دوو لایه‌ن بۆ چاره‌کردنی سیاسیی قه‌یرانی سووریا به‌پێی بڕیارنامه‌ی ژماره 2254ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی ڕێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ده‌زانێت.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment