به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌نجومه‌نی توێژینه‌وه‌ی کوردی ده‌ست‌پێکردنی ناونووسیی خولی فێرکاریی زمانی کوردی له گه‌وره‌شاری ئه‌سته‌نبۆڵی ڕاگه‌یاند.
سیپان هاجۆ سه‌رۆکی لقی ئه‌سته‌نبۆڵی ئه‌نجومه‌نی توێژینه‌وه‌ی کوردی باسی له ده‌ست‌پێکردنی ناونووسیی خولی فێرکاریی زمانی کوردی له ئه‌سته‌نبۆڵ کرد و گوتی: وانه‌کان له سێ ئاستی جیاوازدا ده‌بێت. ئاستی یه‌که‌م بۆ که‌سانێک له‌به‌رچاو گیراو‌ه که زمانی کوردی نازانن. ئاستی دووهه‌م بۆ ئه‌و که‌سانه‌یه که به زمانی کوردی قسان ده‌که‌ن به‌ڵام نازانن بنووسن و بخوێنن و ئاستی سێهه‌میش ئاستی فێرکاریی پێشکه‌وتووی زمانی کوردییه.
ناوبراو له درێژه‌ی لێدوانه‌کانیدا جه‌ختی کرده‌وه: له‌م خوله فێرکارییه‌دا چه‌ندین خولیش بۆ مامۆستایانی زمانی کوردی له‌به‌رچاو گیراو‌ه. خوله‌کان نزیکه‌ی ساڵێک ده‌خایێنێت و له کۆتاییشدا بڕوانامه‌یان پێده‌درێت. له چاو ساڵانی ڕابردوودا ئاوڕێکی تایبه‌ت له‌م خوله فێرکارییه دراوه‌ته‌وه و ئه‌م ئاوڕدانه‌وه‌یه به‌پێچه‌وانه‌ی پڕۆسه‌ی سیاسیی ئێستای تورکیایه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment