بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕۆژی 23 ی ئه‌یلولی 2019 شۆڕش ئیسماعیل، وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌گه‌ڵ وێل برینگ فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی ئه‌ڵمانیا له عێراق و موقه‌ده‌م نێكۆلاس فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانیان له هه‌رێم و راوێژكارانی هه‌ماهه‌نگی ئه‌ڵمانیا كۆ بووەوە.
له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا، فه‌رمانده‌یی هێزه‌كانی ئه‌ڵمانیا و تیمی هه‌ماهه‌نگی راوێژكاری بڕیار و په‌یامی حكوومه‌تی ئه‌ڵمانیان له‌سه‌ر مانه‌وه‌ی هێزه‌كانیان له عێراق و هه‌رێم گه‌یانده وه‌زیری پێشمه‌رگه و بۆ ئه‌مه‌ش ووتیان چاوه‌ڕێ بڕیاری په‌رله‌مان ده‌كه‌ین و ئاماژه‌كانیش بۆ په‌سندكردنی مانه‌وه‌ی هێزه‌كانمان له عێراق و هه‌رێم زیاتره.
وه‌زیری پێشمه‌رگه، ستایشی هه‌وڵ و هاوكارییه‌كانی ماوه‌ی رابردووی هێزه‌كانی ئه‌ڵمانیا و راوێژكاره سه‌ربازییه‌كانی كرد، كه رۆڵی كاریگه‌ر و به‌رچاویان بینی له به‌رزكردنه‌وه‌ی توانستی سه‌ربازی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه.
شۆڕش ئیسماعیل وتیشی: چاوه‌ڕێی بڕیاری درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌ڵمانیا و راوێژكارانیان ده‌كه‌ین، به‌لای ئێمه جێی بایه‌خ و ستایشه.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment