ئەڵمانیا مانەوە یان نەمانەوەی هێزەکانی لە هەرێمی کوردستان و عێراق تاوتوێ دەکات

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه‌كانی ئه‌ڵمانیا له ‌عێراق، رایده‌گه‌یێنێت: په‌رله‌مانی ئه‌ڵمانیای فیدراڵ تاوتوێی مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌ڵمانیا و راوێژكارانی سه‌ربازی له ‌عێراق و هه‌رێمی كوردستان ده‌كات بۆ ساڵی داهاتوو.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕۆژی 23 ی ئه‌یلولی 2019 شۆڕش ئیسماعیل، وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌گه‌ڵ وێل برینگ فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی ئه‌ڵمانیا له‌ عێراق و موقه‌ده‌م نێكۆلاس فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانیان له‌ هه‌رێم و راوێژكارانی هه‌ماهه‌نگی ئه‌ڵمانیا كۆ بووەوە‌.

له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا، فه‌رمانده‌یی هێزه‌كانی ئه‌ڵمانیا و تیمی هه‌ماهه‌نگی راوێژكاری بڕیار و په‌یامی حكوومه‌تی ئه‌ڵمانیان له‌سه‌ر مانه‌وه‌ی هێزه‌كانیان له ‌عێراق و هه‌رێم گه‌یانده‌ وه‌زیری پێشمه‌رگه ‌و بۆ ئه‌مه‌ش ووتیان چاوه‌ڕێ بڕیاری په‌رله‌مان ده‌كه‌ین و ئاماژه‌كانیش بۆ په‌سندكردنی مانه‌وه‌ی هێزه‌كانمان له عێراق و هه‌رێم زیاتره‌.

وه‌زیری پێشمه‌رگه‌، ستایشی هه‌وڵ و هاوكارییه‌كانی ماوه‌ی رابردووی هێزه‌كانی ئه‌ڵمانیا و راوێژكاره‌ سه‌ربازییه‌كانی كرد، كه‌ رۆڵی كاریگه‌ر و به‌رچاویان بینی له ‌به‌رزكردنه‌وه‌ی توانستی سه‌ربازی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌.

شۆڕش ئیسماعیل وتیشی: چاوه‌ڕێی بڕیاری درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌ڵمانیا و راوێژكارانیان ده‌كه‌ین، به‌لای ئێمه‌ جێی بایه‌خ و ستایشه.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News ID 86543

Your Comment

You are replying to: .
captcha