کوردپرێس:
دوانیوه‌ڕۆی ڕۆژی دووشه‌ممه 23ی ئه‌یلوولی 2019 عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق له به‌یاننامه‌یێکدا ڕایگه‌یاندووه که عادل عه‌بدولمه‌هدی له‌گه‌ڵ شی جین پینگ سه‌رۆک کۆماری چین کۆ بۆته‌وه.
هاوکات هه‌واڵده‌ریی فه‌رمیی چین (شینهۆوا) تیشکی خسته سه‌ر دیداره‌که‌ی عه‌بدولمه‌هدی و پینگ و بڵاوی کرده‌وه که عادل عه‌بدولمه‌هدی ئامانجه‌کانی له سه‌ردانه‌که‌ی بۆ چین هاتۆته‌دی و هه‌شت ڕێككه‌وتن له بوارە جیاوازەكانی دارایی و بازرگانی و ئه‌منی و بنیادنانهوە و پهیوەندییهكان و ڕۆشنبیری و فێربوون له نێوان حكوومه‌تی هه‌ریه‌ک له وڵاتانی چین و عێراق ئه‌نجام درا و هه‌ردوولا جه‌ختیان له به‌رده‌وامبوونیان له‌سه‌ر هه‌ماهه‌نگی و هاوكارییه‌كانی نێوان هه‌ر دوو وڵات کردۆته‌وه.
سه‌رۆک کۆماری چین له دیداره‌که‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق ته‌ئکیدی له‌سه‌ر پێویستی چاره‌سه‌رکردنی ئاشتییانه‌ی کێشمه‌کێشمی ئێستای که‌نداوی فارس کرد له ڕێگای دایالۆگ و پێبه‌ندیی هه‌موو لایه‌نه‌کان به ئارامی و دان به‌خۆداگرتن.
پینگ گوتیشی: له ئێستادا که‌نداوی فارس دۆخێکی پێچه‌ڵاوپووچ و هه‌ستۆکی هه‌یه.
سه‌رچاوه: میدیاکانی هه‌رێمی کوردستان
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment