کوردپرێس:
محەمەد ئەمین ئاکتار پارێزەری سەڵاحەدین دەمیرتاش لە لێدوانێکدا بە تەلەڤزیۆنی کوردستان 24ی وتووە، لەکاتێکدا دادگا بڕیاری ئازادکردنی بۆ دەمیرتاش دەرکردووە، بەڵام بەشێوەیێکی نایاسایی بڕیاری زیندانیکردن بۆ دەمیرتاش دەکراوە و ئازاد ناکرێت.
لە لایێکی دیکەوە، کەمال کڵچدارئۆغڵو، سەرۆکی گشتی پارتی گەلی کۆماری رایگەیاندووە: "پێویستە سەڵاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە ئازاد بکرێت. ئازادنەکردنی دەمیرتاش کارەساتێکی یاسایییە لە تورکیا".
دەمیرتاش بە تۆمەتی هاوکاریکردنی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) و تیرۆر لە تورکیا زیندانی کراوە، چەند سیاسییێکی تورکیا و یەکێتیی ئەورووپاش، سزادانی دەمیرتاش بە سیاسی نەک یاسایی لە قەڵەم دەدەن.
Your Comment