حه‌شدی شه‌عبی بۆردومان‌كردنی باره‌گاكانی له‌ ئه‌نبار ڕه‌ت ده‌كاته‌وه‌

‌به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- به‌رپرسێکی حه‌شدی شه‌عبی ڕاپۆرته‌کان له‌باره‌ی بۆردومان‌کردنی باره‌گایێکی ئه‌و ڕێکخراوه‌ له‌ ڕۆژئاوای عێراقی ڕه‌ت کرده‌وه‌.

کوردپرێس:

ڕۆژی دووشه‌ممه‌ 23ی ئه‌یلوولی 2019 جه‌واد كازم ڕه‌بیعاوی به‌رپرسی جموجوڵه‌كان له‌ ده‌سته‌ی گشتیی حه‌شدی شه‌عبی له‌ به‌یاننامه‌یێكدا بۆردومان کردنی باره‌گایێكی حه‌شدی شه‌عبی له‌ سنووری پارێزگای ئه‌نباری ڕه‌ت کرده‌وه‌.

ناوبراو گوتی: له‌ نزیک سه‌ربازگه‌ی لیوای 13ی حه‌شدی شه‌عبی له‌ پارێزگای ئه‌نبار ده‌نگی ته‌قینه‌وه‌ بیستراوه‌ به‌ڵام نه‌زانراوه‌ سه‌رچاوه‌ی ته‌قینه‌وه‌كه‌ چی بووه‌.

ناوبراو ڕاشیگه‌یاند: به‌ هه‌وڵی هه‌واڵگری و به‌دواداچوونه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ ته‌قینه‌وه‌كه‌ بۆردومانی فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان نه‌بووه‌ و هیچ پێكهاته‌ و باره‌گایێكی حه‌شد له‌ حه‌وزی سه‌رسار و پارێزگای ئه‌نبار نه‌كراوه‌ته‌ ئامانج.

شایانی باسه‌؛ ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ 22ی ئه‌یلولی 2019 میدیاكانی عێراق بڵاویان كرده‌وه‌ كه‌ باره‌گایێكی حه‌شدی شه‌عبی له‌ ناوچه‌ی مره‌سه‌نات له‌ پارێزگای ئه‌نبار له‌لایه‌ن فڕۆكه‌یێكی بێفڕۆكه‌وانی نه‌ناسراوه‌وه‌ كراوه‌ته‌ ئامانج.

سه‌رچاوه‌: سۆمه‌ریه‌ نیوز

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 86531

Your Comment

You are replying to: .
captcha