تۆکمە کردنی تۆڕی کارەبای جزیرە دەستی پێکردووە

بەشی سووریا- بەرپرسی وزەی کانتۆنی جزبرە دەڵێت: وێستگەی نوێی بەرهەمهێنانی کارەبا لە کانتۆنی جزیرە دادەمەزرێت کە توانای تۆکمە کردنی تۆڕی کارەبای جزیرەی هەیە.

ئەکرەم سولەیمان بەرپرسی وزەی کانتۆنی جزبرە بە کوردپرێسی ڕاگەیاند: لە ماوەی چەند مانگی ڕابردوودا توانای تۆڕی کارەبای کانتۆنی جزیرە زیاتر بووە.

ناوبراو زیادی کرد بە ئامانجی زیاتر کردنی ماوەی کارکردن بە کارەبا لە شار و گوندەکاندا، وەزارەتی وزەی کانتۆنی جزیرە لە ساڵی 2018ەوە دەستی داوەتە دامەزراندنی وێستگەی بەرهەمهێنانی کارەبا لە ناوچەی جزیرە.

ناوبراو زیاتر وتی: پڕۆژەکە لە سێ قۆناغدا جێبەجێ دەکرێت کە یەکێک لە گەورەترین پڕۆژەکانی دامەزراندنی وێستگەی بەرهەمهێنانی کارەبا لە سووریایە.

ئەکرەم سولەیمان لەبارەی تایبەتمەندییەکانی پڕۆژەکە ئاشکرای کرد ئەم پڕۆژە نزیک لە 30 میگاوات کارەبا بەرهەم دێنێت و سێ تووربینی هەیە کە هەریەکەیان 10 میگاوات کارەبا بەرهەم دێنێت.

بەرپرسی وزەی کانتۆنی جزبرە وتیشی: شوێنی پڕۆژەکە لە نزیکیی سەرچاوە گازییەکاندایە و بەهۆکاری ئەمنییەوە هێشتا دیار نییە کەی کۆتایی پێدێت.

ناوبراو ڕاشیگەیاند: 75لەسەدی پڕۆژەکە جێبەجێ کراوە و پاش لادانی کێشەکانی بەردەممان دیکەی قۆناغەکانیش کۆتاییان پێدێت.

ئەکرەم سولەیمان ئاشکراشی کرد بەرهەمی کارەبا زیاتر دەکرێت بەڵام بە مانای ئەمە نییە کە لە ماوەی 24 کاتژمێری شەو و ڕۆژدا کارەبا لەبەردەستدا بێت.

بەرپرسی وزەی کانتۆنی جزبرە لە کۆتاییدا ڕایگەیاند لە ساڵی 2014ەوە کارەبای باکووری سووریا زۆر دابەزینی بەخۆوە بینی بەڵام بەبۆنەی هەوڵی بەرپرسانەوە، وردەوردە دۆخەکە باشتر بووە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 86530

Your Comment

You are replying to: .
captcha