به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، په‌روین بوڵدان نوێنه‌ری پارتی دیموکراتیکی گه‌لان (HDP) له په‌رله‌مانی تورکیا و ئه‌ندامی وه‌فدی ناسراو به وه‌فدی ئیمرالی له دانووستانی ئاشتیی حکوومه‌تی تورکیا له‌گه‌ڵ پارتی کرێکارانی کوردستان (PKK) و عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان ڕێبه‌ری زیندانیکراوی ئه‌و حزبه، گۆشه‌گیریی ئۆجه‌لان و ڕاگرتنی دانووستانی ئاشتی به هۆکاری سه‌ره‌کیی پێکدادانه‌کانی ئه‌م دواییه‌ی تورکیا وه‌سف کرد.
ناوبراو له که‌مپێنی کۆمه‌ڵه‌ی ژنانی HDP ڕایگه‌یاند: "ئێمه تاکوو ئازادیی ئۆجه‌لان درێژه به خه‌باتمان ده‌ده‌ین. هۆکاری سه‌ره‌کیی هێرشی ئه‌م ڕۆژانه‌ش ڕاگرتنی دانووستان له‌گه‌ڵ ناوبراوه. ئێمه بینیمان که له کاتی دانووستان له‌گه‌ڵ ئۆجه‌لان چ که‌شێکی ئاشتییانه دروست بووبوو. ئه‌گه‌ر ده‌مانه‌وێت له کوژرانی کوڕان و کچانمان ڕێگری بکه‌ین، ئه‌گه‌ر ده‌مانه‌وێت کۆتایی به پێکدادانه‌کان بهێنین ده‌بێ به هه‌موو تواناوه تێ‌بکۆشین دانووستانه‌کان ده‌ست پێ بکرێته‌وه."
په‌روین بوڵدان ڕه‌خنه‌ی له سیاسه‌تی پارتی داد و گه‌شه له به‌رانبه‌ر ژنان گرت و جه‌ختیشی کرد: "سه‌رکوت کردنی ژنان و هێرش کردنه سه‌ریان به بۆنه‌ی ڕوانگه‌ی پارتی داد و گه‌شه هه‌مبه‌ر ژنان درێژه‌ی هه‌یه. پارتی داد و گه‌شه تێده‌کۆشێت به سیاسه‌تی دوژمنکارانه‌ی خۆی ئیراده‌ی ژنان تێک بشکێنێت."
سه‌رچاوه: فورات نیووز
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment