کوردپرێس:
که‌ماڵ قلیچدارئۆغڵۆ سه‌رۆکی پارتی کۆماریخوازی گه‌ل (جه‌هه‌په) به ڕۆژنامه‌ی جمهوورییه‌تی تورکیای گوت: "پێویسته سه‌ڵاحه‌ددین ده‌میرتاش هاوسه‌رۆكی پێشووی هه‌ده‌په ئازاد بكرێت چونکه ئازاد نه‌كردنی كاره‌ساتێكی یاساییه له توركیادا".
ناوبراو گوتیشی: له توركیادا هه‌زاران سه‌رباز و خوێندكار به‌هۆی چه‌ند تۆمه‌تێكه‌وه ده‌ستگیر كراون که به‌و هۆیه‌وه توركیا بووه‌ته یه‌كێک له‌و وڵاتانه‌ی به نادادپه‌روه‌ری ناو ده‌برێت بۆیه پێویسته له ماوه‌یێكی نزیكدا چاكسازی له دادگاكان‌دا بكرێت و یاسای لێبوردنی گشتی له په‌رله‌مانی توركیادا گفتوگۆی له‌باره‌وه بكرێت.
له هه‌فته‌ی ڕابردوودا دادگای توركیا بڕیاری دا له‌سه‌ر كه‌یسه سه‌ره‌كییه‌كان سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش هاوسه‌رۆكی پێشووی هه‌ده‌په ئازاد بكرێت به‌ڵام دواتر له دۆسیه‌یێکی نوێ‌دا که دادستێنی کۆماری تورکیا دژی سه‌ڵاحه‌ددین ده‌میرتاش و فیگن یۆکسکداغ ئاماده‌ی کردووه و ئاراسته‌ی لقی 1ی دادگه‌ی سزا قورسه‌کانی ئه‌نقه‌ره کراوه داستێنی دۆسیه‌که له چوارچێوه‌ی لێکۆڵینه‌وه‌کانی داواکاری گشتی په‌یوه‌ندیدار به ئه‌نجامدانی خۆپیشاندانی نایاسایی به بیانووی کۆبانێ له ساڵی 2014 حوکمی ده‌ستبه‌سه‌رکردنی دووباره‌ی بۆ هه‌ر دوو هاوسه‌رۆکی پێشووی هه‌ده‌په ده‌رکرد.
هه‌واڵی پێوه‌ندیدار:
http://www.kurdpress.com/ku/details.aspx?id=78608
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment