به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سێرگه‌ی شۆیگۆ وه‌زیری به‌رگریی ڕووسیا له وه‌ڵامدانه‌وه به پرسیارێکی ڕۆژنامه‌ی Moskovskiy Komsomolets سه‌باره‌ت به‌وه‌ی که ئایا چه‌که‌کانی ڕووسیا له‌وان سیسته‌می به‌رگریی S-400 که به تورکیا ده‌درێت ڕۆژێک دژی ڕووسیا به‌کار ده‌هێنرێت؟ گوتی: ئێوه ناتوانن دراوسێکانتان هه‌ڵبژێرن. باشترین کار دروستکردنی که‌شێکی ئاشتییانه‌یه له‌گه‌ڵ دراوسێکانمان.
ناوبراو گوتیشی: به له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌و دۆخه‌ی که ئه‌مڕۆ له ناوچه‌که‌دا هه‌یه ده‌بێ ڕووسیا و تورکیا به شێوه‌ی هاوبه‌ش به‌ره‌وڕووی ئه‌و هه‌ڕه‌شانه ببنه‌وه که ده‌کرێته سه‌ر هه‌ر دوو وڵات.
وه‌زیری به‌رگریی ڕووسیا له درێژه‌ی لێدوانه‌کانیدا باسی له ڕووداوی داخستنی بۆمبهاوێژی ڕووسی له ساڵی 2015 له‌لایه‌ن فڕۆکه شه‌ڕکه‌ره‌کانی تورکیاوه کرد و ڕوونی کرده‌وه: هیچ شتێک وه‌ک پێشوو نامێنێته‌وه. ئێوه ده‌توانن که‌سێک وه‌ک هاوژین یان دۆست بۆ خۆتان هه‌ڵبژێرن به‌ڵام ئه‌م بابه‌ته له‌باره‌ی دراوسێکانتان وانییه. باشترین کار ژیان له ئاشتی و یه‌کپارچه‌یی له‌گه‌ڵ دراوسێکان و پاراستنی سنووره هاوبه‌شه‌کان له ڕێگای هاوکاریی ئه‌منییه. ڕووسیا و تورکیا به‌رژه‌وه‌ندیی هاوبه‌شیان هه‌یه. وڵاته‌کانمان به‌ره‌وڕووی هه‌ندێک هه‌ڕه‌شه‌ن وه‌ک گرووپه تیرۆریستییه‌کان. گۆڕانکارییه‌کان بۆ ئێمه ده‌ریده‌خات که باشترین کار هه‌ڵگرتنی هه‌نگاوی هاوبه‌شی تورکیا و ڕووسیایه بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه له‌گه‌ڵ هه‌ڕه‌شه‌کان.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment