کوردپرێس:
ڕۆژی دووشه‌ممه 23ی ئه‌یلوولی 2019 له میانی کۆبوونه‌وه‌کانی کۆمه‌ڵه‌ی گشتیی نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان له نیویۆرک به‌رھه‌م ساڵح سه‌رۆک کۆماری عێراق له شوێنی حه‌وانه‌وه‌ی خۆی له نیویۆرک پێشوازی کرد له مایک پۆمپیۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا.
له دیداره‌که‌دا باس له به‌ره‌وپێشبردنی په‌یوه‌ندییه دووقۆڵییه‌کانی نێوان ھه‌ر دوو وڵاتی دۆست و دواپێشھات و گۆڕانکارییه‌کانی ناوچه‌که و جیھان کرا.
ھه‌ر له دیداره‌که‌دا به‌رھه‌م ساڵح جه‌ختی له‌وه کرده‌وه که پێویسته دایالۆگ و گفتوگۆ بێته ئاراوه بۆ ئارامکردنه‌وه‌ی دۆخه‌که دوور له ناکۆکی و جه‌نگ، ھه‌روه‌ھا ئاماژه‌ی کرد بۆ گرنگیی چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کان و پاراستنی سه‌قامگیری ناوچه‌که، ھاوکات تیشک خسته‌نه سه‌ر ته‌واوکردنی شه‌ڕی دژ به تیرۆر بۆ ھێنانه‌کایه‌ی ئاشتی و ئارامی له ناوچه‌که و جیھاندا.
شایانی باسه؛ به‌رھه‌م ساڵح به سه‌رۆکایه‌تیی شاندێکی باڵای حکومی گه‌یشته نیویۆرک به یاوه‌ریی محه‌مه‌د حه‌کیم وه‌زیری ده‌ره‌وه و نووری سه‌باح دلیمی وه‌زیری پلاندانان و د. زکرا عه‌لوش سه‌رۆکی لیژنه‌ی باڵای ھه‌ستانه‌وه به دۆخی ژنان بۆ به‌شداری له کۆبوونه‌وه‌کانی خولی 74هه‌مینی کۆمه‌ڵه‌ی گشتیی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان.
چاوه‌ڕوان ده‌کرێت سه‌رۆک کۆمار وتاری عێراق له کۆبوونه‌وه‌کانی کۆمه‌ڵه‌ی گشتیی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان پێشکه‌ش بکات و ھاوکات چاویشی بکه‌وێت به ژماره‌یێک له سه‌رۆکی وڵاتانی به‌شداربوو.
سه‌رچاوه: به‌غداد ئه‌لیه‌وم
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment