به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌حمه‌د داوودئۆغڵۆ سه‌رۆک وه‌زیرانی پێشووی تورکیا که پاش ده‌ستله‌کارکێشانه‌وه له پارتی داد و گه‌شه هه‌نگاوه‌کانی بۆ دامه‌زراندنی حیزبێکی سیاسیی نوێی له تورکیا خێراتر کردووه له‌گه‌ڵ سیاسه‌توانانی نزیک له خۆی کۆ بوویه‌وه و ڕا‌ی‌گه‌یاند: له ڕۆژانی داهاتوودا هه‌ندێک ڕووداو ڕوو ده‌دات که پشت‌هه‌ڵکردن و جیابوونه‌وه‌ی خه‌ڵک له ئاک‌پارتی به‌دواوه ده‌بێت.
له‌مباره‌وه نوێنه‌ری پێشووی په‌رله‌مانی تورکیا که پاش ده‌ستله‌کارکێشانه‌وه ته‌ڤلی تیمه‌که‌ی داوودئۆغڵۆ بووه به ڕۆژنامه‌ی ینی چاغی تورکیای وت: حیزبێک که ئه‌حمه‌د داوودئۆغڵۆ دایده‌مه‌زرێنێت به شێوه‌ی ڕاسته‌وخۆ لایه‌نگرانی ئاک‌پارتی ده‌کاته به‌رده‌نگ. به شێوه‌یێکی به‌رچاو دابه‌زینی ده‌نگه‌کان له ناو ئاکپارتیدا دیاره. سه‌رجه‌م پڕۆژه‌کان له به‌رچاو گیراون. خه‌ڵکانێک که پشت له ئاک‌پارتی ده‌که‌ن ڕوو له‌م حیزبه نوێیه ده‌که‌ن. چیتر خه‌ڵک به باشی ده‌زانن که ئه‌که‌په ورده ورده ده‌بێته کۆمپانیایێکی خانه‌واده‌یی.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment