بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە کۆبوونەوەکەدا کە بە ئامادەبوونی مەولوود چاوشئۆغڵۆ وەزیری دەرەوەی تورکیا بەڕێوە چووە باس لە ھاوکاری تورکیا لەبارەی راگرتنی یەکپارچەیی سووریا کراوە.
سێناتۆری کۆماریخوازی ئەمریکی، لیندسی گراھام لە سێناتۆرە بە نفووزەکانی ئەمەریکا و یەک لەو کەسانەیە کە دژایەتیی خۆی بۆ کشانەوەی هێزەکانی ئەمەریکا لە سووریا نیشان داوە.
پێشتر هەڵویستەکانی لیندسی گراھام لەلایەن بەرپرسانی تورکیا لەوان باڵیۆزی تورکیا لە واشنتن بەتوندی ڕەت کراوەتەوە.
سەرچاوە: هابر7
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment