کوردپرێس:
دیاری حوسێن جێگری به‌رپرسی سه‌رکردایه‌تیی پارتی له که‌رکووک- گه‌رمیان به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگه‌یاند: "ئێمه بڕیارمان داوه وه‌ک کورد یان به‌شداری له ھه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاکانی عێراقدا ناکه‌ین یانیش ھه‌موو به یه‌ک لیست به‌شداری ده‌که‌ین چونکه نابێت به‌و ڕه‌وشه ئاڵۆزه‌ی که‌رکووکه‌وه ھه‌ر لایه‌نه و به جیا به‌شداری له ھه‌ڵبژاردنی مانگی نیسانی داھاتووی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای که‌رکووکدا بکه‌ین."
به‌رپرسه‌که‌ی پارتی ده‌شڵێت: "کورد ئه‌م جاره له که‌رکووک یه‌کگرتووه و ھه‌وڵه‌کان به‌رده‌وامن بۆ پێک‌ھێنانی لیستێکی کوردی بۆ ھه‌ڵبژاردن به‌ڵام ھێشتا کۆبوونه‌وه‌ی دیکه ماوه بۆ یه‌کلاکردنه‌وه‌ی پرسی ھه‌ڵبژاردنه‌کانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاکانی عێراق."
دیاری حوسێن ده‌رباره‌ی زیانه‌کانی لیستی جیا ڕوونی کرده‌وه: "بێگومان که‌رکووک له‌ژێر ته‌عریبێکی گه‌وره‌دایه و یاسای ھه‌ڵبژاردنه‌کان گۆڕانکاریی به‌سه‌ردا ھاتووه، ئه‌گه‌ر بێت و ھه‌ر لایه‌نه و به جیا به‌شدار بێت ده‌نگی کورد به‌ھه‌ده‌ر ده‌ڕوات و زیانی زۆری بۆ کورد ده‌بێت و کاریگه‌ریی له‌سه‌ر ئه‌نجامی ھه‌ڵبژاردن ھه‌یه و ئه‌نجامه‌که‌ی به دڵی کورد نابێت."
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment