کوردپرێس:
به‌یانی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه 22-9-2019 حه‌سه‌ن ڕۆحانی سه‌رۆك كۆماری ئێران له مه‌راسیمی یادكردنه‌وه‌ی هه‌فته‌ی به‌رگریی پیرۆز له تاران ڕایگه‌یاند: ماوه‌یێكه دوژمنانی ئێران جه‌نگی ئابوورییان له‌دژی ئێران ده‌ست پێكردووه، هه‌رچه‌ند ئێمه ماوه‌ی 40 ساڵَه له‌ژێرگوشار و سزا و بایكۆت داین ئه‌مڕۆش به خۆراگری و وشیاری ئه‌م قۆناغه سهختهتێپهڕ ده‌كه‌ین.
ناوبراو ڕاشیگه‌یاندووه كه ئێران ئه‌هلی كڕنۆش بردن و ته‌سلیم بوون نییه و به‌رگری له‌خۆی ده‌كات.
ڕۆحانی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه كه ئێران ده‌ستدرێژی ناكاته سه‌ر سنووری هیچ وڵاتێك و ڕێگه‌ش به هیچ وڵاتێك نادات كه ده‌ستدرێژی بكاته سه‌ر سنووره‌كانی.
سەرۆك كۆماری ئێران دەشڵێت، وڵاتەكەی رێگە بە هیچ كەس نادات سنورەكانی ببەزێنێت، دووپاتیشی دەكاتەوە پاراستنی ئاسایشی ئاوەكانی كەنداو لە ئەستۆی وڵاتانی ناوچەكەدایە و لەوبارەیەوە پلانێك دەدەنە نەتەوە یەكگرتووەكان.
روحانی بوونی هێزی بیانی لەناوچەی كەنداو بە زیان بۆ ئاسایشی ناوچەكە وەسفكردوە و دوپاتیكردوەتەوە پاراستنی ئاسایشی ئاوەكانی كەنداو لەئەستۆی وڵاتانی ناوچەكەدایە، لەوبارەیەشەوە ئاشكرایكرد، تاران بەنیازە لە رۆژانی داهاتودا پلانێكی هەماهەنگی لەبارەی پاراستنی ئاسایشی كەنداو و گەروی هورمز و دەریای عوممان پێشكەش بە نەتەوە یەكگرتووەكان بكات.
شایانی باسە هەموو ساڵێک و لە ساڵیادی دەستپێکردنی شەڕی عێراق و ئێران کە بە ناوی هەفتەی بەرگریی پیرۆزەوە ناونراوە، رێوڕەسمی نمایشی سەربازیی هێزەچەکدارەکانی ئێران بەڕێوە دەچ
Your Comment