به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سه‌ڵاحه‌ددین ده‌میرتاش هاوسه‌رۆکی پێشووی پارتی دیموکراتی گه‌لان له زیندانی ئێدیرنه و له ڕێگای ڤیدیۆ کۆنفڕانسه‌وه سه‌باره‌ت به دۆسیه نوێکه‌ی که له لقی 1ی دادگه‌ی سزا قورسه‌کانی ئه‌نقه‌ره بۆی کراوه‌ته‌وه گوتی: جارێکی‌تر ده‌زگای داد و ده‌سته‌ی دادگا بوونه‌ته داره‌ده‌ستی ده‌سه‌ڵاتدارانی سیاسی. ئه‌و که‌سانه‌ی که ده‌زگای داد ناچار به ئه‌نجامدانی تاوان ده‌که‌ن و به نادیده‌گرتنی ده‌ستوور یاساکانی وڵات پێشێل ده‌که‌ن به دڵنیاییه‌وه به‌مزووانه ئه‌و که‌سانه‌ی ئه‌م سزایانه ده‌ده‌ن له تورکیایێکی دیموکرات‌دا له به‌رده‌م دادوهرانێکی ئازاد و سه‌ربه‌خۆدا ده‌بێت ڕوونکردنه‌وه بده‌ن. بۆ ئه‌وه‌ی که له مێژوودا تۆمار بکرێت ڕایده‌گه‌یێنم: منیش به دڵنیاییه‌وه ئه‌و ڕۆژه له ڕیزی قسه‌که‌راندا ده‌بم و هه‌موو شتێک، ناو به ناو و به‌پێی بهروار ڕوون ده‌که‌مه‌وه. من ئێستا له زیندان‌دام، 1700 کیلۆمه‌تر له هاوژین و کچه‌کانم دوورم به‌ڵام ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر مه‌ریخیش زیندانم بۆ دروست که‌ن من هه‌ر ڕۆحم له سندوقی هه‌ڵبژاردنی داهاتوودا دێته ده‌ره‌وه.
ناوبراو له درێژه‌ی لێدوانه‌کانیدا گوتیشی: من تا ئه‌مڕۆ داواکاریی ئازادکردنم له زیندان پێشکه‌شی هیچ که‌سێک نه‌کردووه چونکه له ناخی دڵه‌وه باوه‌ڕم هه‌یه که بێ‌تاوانم و ده‌زانم که بارمتهیێکی سیاسیم. له نهۆمی خواره‌وه‌ی زیندانه‌که‌ی مندا عه‌بدوڵڵا زه‌یدان دۆستی کۆن و نوێنه‌ری پێشووی جۆله‌مێرگ له په‌رله‌مانی تورکیا چێشتی لێناوه و چاوه‌ڕوانی منه. حوکمی ئێوه هه‌رچی که بێت چێژی خوانه‌که‌ی ئه‌و له من تێکنادات. له ڕاستیدا له زیندان‌دام به‌ڵام له‌سه‌ر حه‌قم و بێ‌تاوانم و چاوه‌ڕوانی ڕۆژێکم که دادپه‌روه‌ری تێدا بچه‌سپێت. ئه‌گه‌ر ڕۆژێک پێویست بوو داوای ئازادکردنم له زینداندا بکه‌م ئه‌م داواکارییه له گه‌ل ده‌که‌م و دڵنیام که له یه‌که‌مین سندۆقێکی ده‌نگ که له به‌رانبه‌ر ئه‌واندا ده‌بێت حوکمی ئازادکردنی من و هه‌زاران زیندانیی سیاسیی دیکه ده‌رده‌که‌ن. سه‌رجه‌م ئه‌و شتانه‌ی که ده‌مویست بڵێم ئه‌مانه‌ن.
شایانی باسه؛ له دۆسیه‌یێکی نوێ‌دا که دادستێنی کۆماری تورکیا دژی سه‌ڵاحه‌ددین ده‌میرتاش و فیگن یۆکسکداغ ئاماده‌ی کردووه و ئاراسته‌ی لقی 1ی دادگه‌ی سزا قورسه‌کانی ئه‌نقه‌ره کراوه داستێنی دۆسیه‌که له چوارچێوه‌ی لێکۆڵینه‌وه‌کانی داواکاری گشتی په‌یوه‌ندیدار به ئه‌نجامدانی خۆپیشاندانی نایاسایی به بیانووی کۆبانێ له ساڵی 2014 حوکمی ده‌ستبه‌سه‌رکردنی بۆ هه‌ر دوو هاوسه‌رۆکی پێشووی هه‌ده‌په ده‌رکرد.
سه‌رچاوه: ڕۆژنامه‌ی ینی یاشام
هه‌واڵی پێوه‌ندیدار:
http://www.kurdpress.com/ku/details.aspx?id=78608
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment