ته‌قینه‌وه‌یێک له‌ که‌ربه‌لا 17 کوژراو و پێنج برینداری لێکه‌وته‌وه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو له‌ نزیکه‌ی بازگه‌یێکی ده‌روازه‌یێکی که‌ربه‌لا ته‌قییه‌وه‌ که‌ به‌هۆیه‌وه‌ 12 که‌س کوژران و پێنج که‌سی دیکه‌ش بریندار بوون.

کوردپرێس:

شانه‌ی ڕاگه‌یاندنی ئه‌منیی عێراق له‌ ڕاگه‌یێندراوێکدا ڕای‌گه‌یاند: شه‌وی هه‌ینی 20ی ئه‌یلوولی 2019 ته‌قینه‌وه‌یێک له‌ ڕێگه‌ی ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراوه‌وه‌ له‌ بازگه‌یێکی ده‌روازه‌ی که‌ربه‌لا ڕووی دا.

شانه‌ی ڕاگه‌یاندنی ئه‌منیی عێراق باسی له‌وه‌ کردووه‌ که‌ بۆمبه‌که‌ له‌ نێو ئۆتۆمبێلێکی جۆری پاسدا بووه‌ و له‌ ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌که‌ 12 که‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه‌ و پێنج که‌سی دیکه‌ش بریندار بوون.

برینداره‌کان له‌ نه‌خۆشخانه‌ی که‌ربه‌لا چاره‌سه‌ری پزیشکیان بۆ ده‌کرێت.

له‌لایێکی دیکه‌شه‌وه‌ ماڵپه‌ڕی خه‌ندان بڵاوی کرده‌وه‌ که‌ به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مینی پاسێکی نه‌فه‌رهه‌ڵگر له‌ نزیک شاری که‌ربه‌لا 12 که‌س گیانیان له‌ده‌ست دا و 6 که‌سیش بریندار بوون که‌ ئه‌وه‌ش به‌ گه‌وره‌ترین کرده‌وه‌ی تیرۆریستی داده‌نرێت له‌و شاره‌ له‌ دوای تێکشکانی چه‌کدارانی داعش.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 86478

Your Comment

You are replying to: .
captcha