دواى ئازادکردنى فه‌رهاد پیرباڵ په‌یامێک بۆ رای گشتى بڵاو ده‌کاته‌وه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- فه‌رهاد پیرباڵ نووسه‌ر و مامۆستای زانکۆ په‌یامێکی بۆ ڕای گشتی بڵاو کرده‌وه‌ و له‌ په‌یامه‌که‌یدا به‌ڵێنی داوه‌ که‌ به‌ هیچ شێوه‌یێک ڕه‌فتار و کردار و قسه‌ی نابه‌جێ دووباره‌ نه‌کاته‌وه‌ به‌رامبه‌ر هیچ که‌سێک.

کوردپرێس:

دواى ئه‌وه‌ى ڕێكه‌وتی 18ی ئه‌یلوولی 2019 فه‌رهاد پیرباڵ نووسه‌ر و مامۆستای زانكۆ به‌ که‌فاله‌تى 10 ملیۆن دیناری ئازاد کرا ناوبراو په‌یامێکى بۆ رای گشتى بڵاوکرده‌وه‌ و له‌ په‌یامه‌که‌یدا ڕای‌گه‌یاندووه‌: "ده‌مه‌وێت داوای لێبوردن له‌ نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و ڕه‌وان بارزانی بكه‌م و به‌ڵێن ده‌ده‌م له‌مڕۆوه به‌ هیچ شێوه‌یێک ڕه‌فتار و کردار و قسه‌ی نابه‌جێ دووباره‌ نه‌که‌مه‌وه‌ به‌رامبه‌ر هیچ که‌سێک".

ده‌قى په‌یامه‌که‌ی فه‌رهاد پیرباڵ بۆ ڕای گشتیی هه‌رێمی کوردستان

سڵاو و وه‌فاداری و خۆشه‌ویستیم بۆ هه‌موو لایێک. سوپاسی هه‌موو ئه‌و که‌س و خۆشه‌ویستانه‌م ده‌که‌م که‌ ڕۆڵیان هه‌بوو له‌ ئازاد کردنی مندا به‌ که‌فاله‌ت، به‌ دادوه‌ره‌ به‌ڕێزه‌کانیشه‌وه‌ که‌ به‌ شێوه‌یێکی قانوونی مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ که‌یسه‌که‌م کرد، داوای لوتف و به‌خشین له‌ هه‌موو ئه‌و ئا‌زیزانه‌ش ده‌که‌م که‌ بوومه‌ مایه‌ی خه‌م و نیگه‌رانیی بۆیان.

لێره‌ ده‌مه‌وێ داوای لێبوردن له‌ جه‌نابی برای خۆشه‌ویست و پایه‌دارم کاک نێچیرڤان بارزانی بکه‌م هه‌روه‌ها له‌ برای شیرینم کاک ڕه‌وان بارزانی چونکه‌ له‌ ماوه‌ی ڕابردووی بێ قانونی له ‌هه‌رێم کۆنتڕۆڵی خۆمم له‌ ده‌ستدا و کۆمه‌ڵێک قسه‌ و ڕه‌فتاری نابه‌جێ و ناشایسته‌م ده‌ربڕی به‌رامبه‌ر به‌ ماڵی پیرۆزی بارزانییه‌کان که‌ ئه‌مه‌ش پێچه‌وانه‌ی ئه‌خلاقی به‌رزی منه‌ دوێنێش و ئه‌مڕۆش و تا هه‌تایه، بۆیه‌ داوا ده‌که‌م به‌ تایبه‌ت خوشکه‌ به‌ڕێزه‌ بارزانییه‌کانیشم به‌ گه‌وره‌ییی خۆیان بمبه‌خشن.

له‌م دۆخه‌ تازه‌ و ناسکه‌ی کوردستاندا هیوادارم هه‌رچی کێشه‌ و گرفتێکم هه‌یه‌ له‌ ڕێگای دادگا و قانوونه‌وه‌ یه‌کلا ببنه‌وه‌ و ئه‌و ده‌رگایانه‌ی لێم داخرابوون بکرێنه‌وه‌. بۆ هه‌موو که‌س ئاشکرا بوو که‌ ئه‌م حکوومه‌ته‌ نوێیه‌ی جه‌نابی مه‌سروور بارزانی حکوومه‌تی دادپه‌روه‌ری و به‌ره‌وچه‌سپاندنی قانوونه‌ له‌ کوردستان، بۆیه‌ به‌ڵێن ده‌ده‌م له‌مڕۆوه‌ و قه‌سه‌م به‌ ڕۆژی 19-9-2019 که‌ به‌ هیچ شێوه‌یێک ڕه‌فتار و کردار و قسه‌ی نابه‌جێ دووباره‌ نه‌که‌مه‌وه‌ به‌رامبه‌ر هیچ که‌سێک ته‌نانه‌ت گه‌ر تاوانباریش بێت چونکه‌ قانوون ده‌چه‌سپێت.

سه‌رچاوه‌: خه‌ندان

هه‌واڵی پێوه‌ندیدار:

http://www.kurdpress.com/ku/details.aspx?id=78556

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 86465

Your Comment

You are replying to: .
captcha