کوردپرێس: بەپێی راگەیەندراوێک كە لەلایەن باڵێوزخانەی عێراقەوە لە قاهیرە بڵاوكراوەتەوە تیایدا ئاماژە بەوەكراوە، لەگەڵ لایەنی پەیوەندیدار لە كۆماری میسری عەرەبی گەیشتینە رێكەوتن بۆ ڕێگەدان بەو عێراقیانەی دەچنە میسر، تا پاسپۆرتەكانیان لێوەرنەگیرێت لە فڕۆكەخانە كە لەماوەی چەندا ساڵی ڕابردوو بەوشێوەیە بووە، ڕێوشوێنە نوێیەكەش لەرۆژی پێنج شەممە 19-9-2019ەوە جێبەجێ کراوە.
هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، دەسەڵاتدارانی میسر رێگەدەدەن بەكاروانی گەشتیارانی عێراقی پێنج كەس بن، دوای ئەوەی پێشتر كاروانەكان بە 20 كەس دیاری كرابوون.
ئەم ئاسانكارییانە وەک باڵێوزخانەی عێراق لە میسر ئاماژەیان پێدەكات، دوای وتوێژی نایف دلێمی باڵێوزی عێراق بووە لە قاهیرە لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكانی كۆماری میسری عەرەبی كە ئامادەییان بۆ هەماهەنگی و ڕەخساندنی ئەو كارئاسانییانە دەربڕیوە.
باڵێوزخانەی عێراق لە میسر، باسی لەئاسانكاریی زیاتركردووە لەلایەن قاهیرەوە بۆ عێراقییەكان كە لە داهاتوویێكی نزیكدا رادەگەیەنرێن.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment