کوردپرێس:
فڕۆکه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی هه‌ولێر ڕۆژی سێشه‌ممه 26ی ئه‌یلوول شایه‌تحاڵی پێشوازی فه‌رمی له به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح سه‌رۆک کۆمار و محه‌مه‌د حه‌لبووسی سه‌رۆک په‌رله‌مانی عێراق له‌لایه‌ن نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆکی هه‌رێم و ڕێواس فایه‌ق سه‌رۆکی په‌رله‌مانی کوردستانه‌وه بوو.
له سه‌روبه‌ندی داڕشتنی پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی 2020ی عێراق بۆ پێشکه‌ش‌کردنی پڕۆژه‌یاساکه به په‌رله‌مانی ئه‌و وڵاته بۆ په‌سه‌ندکردن و پشتڕاست‌کردنه‌وه‌ی وه‌کوو یاسا، پشکی هه‌رێمی کوردستان بووه‌ته چالێنجه و ڕێخۆشکه‌رێک بۆ قه‌یرانی نوێ له په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان هه‌رێمی کوردستان و حکوومه‌تی ناوه‌ندیی عێراق و ئێستا هه‌وڵی سیاسی و جووڵه‌ی به‌رپرسانی عێراقی و کورد بۆ به‌رگری کردن له سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌م قه‌یرانه پاش یه‌ک ساڵ ئارامی له پێوه‌ندیی نێوان دوو لایه‌نه‌که‌دا ده‌ستی پێکردووه.
ئه‌حمه‌دی حاجی ڕه‌شید نوێنه‌ری په‌رله‌مانی عێراق له‌باره‌ی ئه‌م پرسه و گرنگایه‌تیی سه‌ردانه‌که‌ی به‌رپرسانی عێراق بۆ هه‌ولێر به هه‌واڵنێری کوردپرێسی گوت: وه‌زعه‌که به‌ره‌و ئاڵۆزی ده‌ڕوات. ئه‌گه‌ر هه‌رێمی کوردستان نه‌وت ڕاده‌ستی به‌غدا نه‌کات پێناچێت هه‌رێمی کوردستان له بودجه‌ی حکوومه‌تی ئیتیحادی پشکی هه‌بێت. نه‌بوونی پشکی هه‌رێمیش گرێ دروست ده‌کات بۆیه زه‌رووره هه‌رێمی کوردستان نه‌وت ڕاده‌ست بکات.
ئه‌ندامی کۆمیسیۆنی ئابووریی په‌رله‌مانی عێراق له‌باره‌ی ئه‌گه‌ری ڕێککه‌وتنی هه‌رێمی کوردستان و حکوومه‌تی ناوه‌ندی له‌سه‌ر پرسی بودجه و ڕاده‌ست‌کردنی نه‌وت له‌لایه‌ن هه‌ولێره‌وه به به‌غدا ڕای‌گه‌یاند: تا ئێستا نازانرێت سه‌قفی مه‌تالیب له چ ئاستێکدایه چونکه داواکارییه‌کانی هه‌ردوو لا به‌رزن. پێشبینی ناکرێت که ئه‌گه‌نه نه‌تیجه یان نا بۆیه چاوه‌ڕوانی ئه‌نجامی دانوستانه‌کانی سه‌رۆک کۆمار و سه‌رۆک په‌رله‌مانی عێراق له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی هه‌رێمی کوردستانین.
له‌مدواییه‌دا جووتیار عادڵ وته‌بێژی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ڕای‌گه‌یاندبوو که به‌غدا 80 ملیار دۆلار قه‌رزداری هه‌رێمی کوردستانه و له وه‌ڵامدا عه‌بدولهادی سه‌عداوی ئه‌ندامی کۆمیسیۆنی دارایی له په‌رله‌مانی عێراق باسی له داواکاریی 100 ملیار دۆلاری حکوومه‌تی ناوه‌ندی له هه‌رێمی کوردستان کرد و محه‌مه‌د حاجی ڕه‌شید ئه‌م وتانه به نه‌رێنی وه‌سف ده‌کات و ده‌ڵێت: هه‌رێمی کوردستان له حاڵێکدا باس له نه‌دانی به‌شه‌بودجه‌ی هه‌رێم له‌لایه‌ن عێراقه‌وه ده‌کات که خۆیشی له ماوه‌ی ئه‌م ساڵانه‌دا ئاماده نه‌بووه نه‌وت و داهاتی نه‌وت ڕاده‌ستی حکوومه‌تی فیدڕاڵی بکات به‌پێی یاسا و ڕێککه‌وتنه‌کان له‌گه‌ڵ حکوومه‌تی ناوه‌ندی بۆیه‌ش ئه‌م ئیدیعایانه و مکووڕبوون له سه‌ریان به هیچ شێوه‌یێک خزمه‌تی هه‌وڵه‌کان بۆ گه‌یشتن به ڕێککه‌وتن له نێوانیان ناکات و به پێچه‌وانه ده‌بێته چڕبوونه‌وه‌ی ناکۆکییه‌کان.
ناوبراو له کۆتاییدا بێ‌ئاگاییی خۆی له‌و ڕاپۆرتانه ڕاگه‌یاند که باس له ڕاده‌ست‌کردنی پڕۆژه‌یێک له‌لایه‌ن محه‌مه‌د حه‌لبووسی سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقه‌وه به مه‌به‌ستی چاره‌کردنی مه‌سه‌له‌ی بودجه‌ی هه‌رێمی کوردستان ده‌کات و هیوای خواست دیداری به‌رپرسانی عێراقی له هه‌رێمی کوردستان بگاته ئه‌نجام ئه‌گینا په‌یوه‌ندیی نێوانیان ئاڵۆزتر ده‌بێت و دۆخه‌که پێچه‌ڵاوپووچتر له ڕابردوو ده‌بێت.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment