جه‌هه‌په‌: دیاری‌کردنی مۆڵه‌ت له‌لایه‌ن ئه‌ردۆغانه‌وه‌ بۆ ئه‌مه‌ریکا هه‌ڵه‌یه‌

به‌شی تورکیا- به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌کانی ده‌ره‌وه‌ و جێگری پارتی کۆماریخوازی گه‌لی تورکیا ڕه‌خنه‌ له‌ دیاری‌کردنی مۆڵه‌ت له‌لایه‌ن سه‌رۆک کۆماری تورکیاوه‌ بۆ ئه‌مریکا ده‌گرێت و پێی وایه‌ که‌ ئه‌و کاره‌ هه‌ڵه‌یه‌.

کوردپرێس:

ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ 18ی ئه‌یلوولی 2019 ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان سه‌رۆک کۆماری تورکیا هه‌ڕه‌شه‌ی کردبوو که‌ پێویسته‌ ئه‌مریکا له‌ ناوچه‌ی ئارام له‌ باکووری سووریا له‌ ماوه‌ی دوو هه‌فته‌دا ڕێکاری به‌رجه‌سته‌ بگرێته‌ به‌ر ئه‌گینا تورکیا پلانی خۆی جێبه‌جێ ده‌کات و له‌وباره‌یه‌وه‌ ئۆنال چۆیک گۆز به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌کانی ده‌ره‌وه‌ و جێگری پارتی کۆماریخوازی گه‌ل دامه‌زراندنی ناوچه‌ی ئارام له‌ باکووری سووریای به‌ ڕووداوێکی سیاسیی گرنگ وه‌سف کرد و گوتی: ڕاگه‌یاندنی ئه‌و بابه‌ته‌ی که‌ ئه‌گه‌ر هاوکارییه‌کانمان له‌گه‌ڵ ئه‌مریکا نه‌گاته‌ ئه‌نجام پلانی خۆمان جێبه‌جێ ده‌که‌ین و به‌پێی ئه‌و شته به‌ره‌وپێش ده‌چین‌ که‌ خۆمان بڕیاری له‌سه‌ر ده‌ده‌ین له‌گه‌ڵ وته‌ پێشووه‌کاندا یه‌ک ناگرێته‌وه‌.

ناوبراو له‌ درێژه‌ی لێدوانه‌کانیدا نیگه‌رانیی حیزبه‌که‌ی له‌ دیاری‌کردنی مۆڵه‌تی تورکیا بۆ ئه‌مریکا ده‌ربڕی و زیادی کرد: له‌ کاتێکدا له‌ بابه‌ته‌که‌ ورد ده‌بینه‌وه‌ نیگه‌رانییێکی قووڵمان له‌ سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌نجامگه‌لێکی مه‌ترسیدار هه‌یه‌ که‌ تورکیا ده‌توانێت به‌ ئه‌نجامدانی کاره‌ یه‌کلایه‌نه‌کانی له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی فورات بیانخولقێنێت.

سه‌رچاوه‌: هه‌واڵده‌ریی هابر 7

هه‌واڵی پێوه‌ندیدار:

http://www.kurdpress.com/ku/details.aspx?id=78551

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 86443

Your Comment

You are replying to: .
captcha