کوردپرێس:
نووسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه دا که شه‌وی چوارشه‌ممه 18ی ئه‌یلوولی 2019 عادل عه‌بدولمه‌هدی به یاوه‌ریی وه‌فدێكی حكومی به‌ره‌و چین به‌ڕێكه‌وتووه که سه‌ردانێكی فه‌رمییه و چه‌ند ڕۆژێک ده‌خایه‌نێت.
وه‌فده یاوه‌ره‌كه‌ی عه‌بدولمه‌هدی پێكهاتوون له نۆ وه‌زیر و یه‌ک بریكاری وه‌زاره‌ت و ئه‌مینداری گشتیی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و 16 پارێزگار و نۆ ڕاوێژكار و دوو باڵیۆز و حه‌وت كارمه‌ندی سكرتاریه‌تی عه‌بدولمه‌هدی و پێنج وێنه‌گری تایبه‌ت و پێنج پاسه‌وان و په‌یامنێری كه‌ناڵی عێراقی هه‌ر بۆیه میدیاكانی عیراق به وه‌فدێكی زه‌به‌لاحیان وه‌سف کردووه.
له ناو وه‌فدی یاوه‌ریی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراقدا هه‌ر یه‌ک له پارێزگاره‌كانی سلێمانی و هه‌ولێر و دهۆک ئه‌ندامن و وه‌فده‌كه تا ڕۆژی 24ی ئهیلوول له چین ده‌مێنێته‌وه.
پێش سه‌ردانه‌كه‌ش سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق ڕایگه‌یاند كه ئامانج له‌و سه‌ردانه بۆ چین ته‌واوكردنی ئه‌و ڕێككهوتننامانهیه كه ساڵی 2015 له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاته له چه‌ند بوارێكی جیاجیادا واژۆ كراوه.
ئه‌مه‌ش له حاڵێکدایه که عه‌بدولحسێن هه‌نین ڕاوێژكاری سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق له‌باره‌ی سه‌ردانه‌که‌یان بۆ چین ئاشکرای کرد: "سه‌ردانه‌كه‌ی عادل عه‌بدلمه‌هدی سه‌رۆک وه‌زیران زیاتر ڕوویێکی ئابوری هه‌یه و ژماره‌یێک وه‌زیر و ڕاوێژكار و 16 پارێزگار یاوه‌ریی سه‌رۆک وه‌زیران ده‌كه‌ن و ئیمزاكردنی ژماره‌یێک پڕۆژه‌ی گه‌وره‌ی بواری ڕێگاوبان و گواستنه‌وه و خزمه‌تگوزاری و خوێندن و ته‌ندروستی و پیشه‌سازی و كشتوكاڵ له ئه‌جێندای سهردانهكهدان."
سه‌رچاوه: هه‌واڵده‌ریی سۆمه‌ریه نیووز
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment