کوردپرێس:
ڕۆژی پێنجشه‌ممه 28ی خه‌رمانانی 1398 به‌رانبه‌ر به 19ی ئه‌یلوولی 2019 محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له توویته‌ر نووسیی: دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆک کۆماری ئێران ڕێوشوێنی توندی ئابووری بۆ سه‌ر ئێران گرتۆته به‌ر و فه‌رمانی به وه‌زیری خه‌زێنه‌داریی وڵاته‌که‌ی داوه که گه‌مارۆکانی سه‌ر ئێران به شێوه‌یێکی به‌رچاو زیاد بکات! ئه‌مه‌ش دانپێدانان به‌وه‌یه که ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کان به‌ئه‌نقه‌ست هاووڵاتییانی سڤیلی کردۆته ئامانج.
ناوبراو له توویته‌که‌یدا نووسیویه‌تی: تیرۆریزمی ئابووری، نایاسایی و نامرۆڤانه‌یه. شه‌ڕ و تیرۆر بوه‌ستێنن.
زه‌ریف له کۆتاییی په‌یامه‌که‌یدا هه‌شته‌گی لێدا: "ئاسایش بۆ هه‌موان"
شایانی باسه؛ ڕۆژی چوارشه‌ممه 18ی ئه‌یلوولی 2019 تره‌مپ له توویتێکدا نووسی که فه‌رمانی به ستیڤ منووچین وه‌زیری خه‌زێنه‌داریی ئه‌مریکا داوه گه‌مارۆ ئابوورییه‌کانی سه‌ر ئێران زیاتر بکاته‌وه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment