مەسروور بارزانی وەزیرێک بۆ سەرپەرشتی كردنی گفتوگۆكانی هەولێر و بەغدا رادەسپێرێت

بەشی عێراق وه ەرێمی کوردستان- بە فەرمانی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان خالید شوانی بۆ بەڕێوەبردنی دۆسیەی دانوستاندنەکان لە نێوان حكوومەتی هەرێمی كوردستان و حكوومەتی عێراق دەستنیشان كرا.

کوردپرێس: خالید شوانی ئەمڕۆ چوارشەممە 18-9-2019 لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران و بە فەرمانی مەسروور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان ئەو پۆستە نوێیەی وەرگرتووە.

خالید شوانی بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاندووە: لەو پۆستەدا هەوڵەكانم بە ئاڕاستەی چارەسەر كردنی كێشەكانی نێوان هەرێمی كوردستان ‌و عێراق دەبێت.

لەگەڵ نزیک بوونەوەی گفتوگۆكانی پڕۆژەیاسای بودجەی 2020ی عێراق، چەند رۆژێكە گفتوگۆی گەرم لەنێوان هەولێر ‌و بەغدا دروست بووە ‌و لەو چوارچێوەیەشدا، رۆژی سێشەممە بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق سەردانی هەولێری کرد و لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە و ئەمڕۆش لەگەڵ مەسعوود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان و مەسروور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و شاندی پەرلەمانی کوردستان کۆ بووەوە و بڕیاریشە سەردانی لایەنە سیاسییەکان بکات.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 86422

Your Comment

You are replying to: .
captcha