به‌رهه‌م ساڵح په‌رله‌مانی کوردستانی به‌ سه‌ر کرده‌وه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- سه‌رۆک کۆماری عێراق له‌ میانه‌ی سه‌ردانه‌که‌ی بۆ هه‌ولێر په‌رله‌مانی کوردستانی به‌ سه‌ر کرده‌وه‌ و له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی فراکسیۆنه‌کانی په‌رله‌مان دیدار و گفتوگۆی کرد.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژی سێشه‌ممه‌ 17ی ئه‌یلوولی 2019 به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆک کۆمارى عێراق به‌ سه‌رۆکایه‌تیی شاندێکی باڵا گه‌یشته‌ هه‌ولێری پایته‌خت و له‌گه‌ڵ نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆکى هه‌رێم و مه‌سروور بارزانی سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی کوردستان کۆ بووه‌وه‌ و دواتر په‌رله‌مانی کوردستانی به‌ سه‌ر کرده‌وه‌.

به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح له‌لایه‌ن رێواس فایه‌ق سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، هێمن هه‌ورامی و مونا قه‌هوه‌چی جێگرانی ناوبراو پێشوازی لێكرا و دواتر کۆبوونه‌وه‌یێکی له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ی سه‌رۆکایه‌تی و نوێنه‌رانی په‌رله‌مان به‌ ئاماده‌بوونی فوئاد حسێن وه‌زیری داراییی عێراق ئه‌نجام دا.

به‌رهه‌م ساڵح له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای هه‌رێمی کوردستان گفتوگۆی له‌باره‌ی ناکۆکییه‌کانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا به‌تایبه‌ت له‌باره‌ی نه‌وت و بودجه‌وه‌ کردووه‌.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 86414

Your Comment

You are replying to: .
captcha