نوێنه‌ری HDP بۆ ئه‌ورووپا: بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حوکمی دوورخستنه‌وه‌ی شاره‌وانه‌ کورده‌کان گوشار بخه‌نه‌ سه‌ر تورکیا

به‌شی تورکیا- نوێنه‌ری پارتی دیموکراتی گه‌لان له‌ ئه‌نجومه‌نی ئه‌ورووپا له‌ لێدوانێکدا ئاماژه‌ی به‌ سه‌ردانه‌که‌ی شاندی هه‌ده‌په‌ بۆ ئه‌ورووپا کرد و گوتی: داوا له‌ ئه‌ورووپا ده‌که‌ین که‌ بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حوکمی دوورخستنه‌وه‌ی شاره‌وانه‌ کورده‌کان گوشار بخاته‌ سه‌ر تورکیا.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، فایق یاغیزای نوێنه‌ری پارتی دیموکراتی گه‌لان له‌ ئه‌نجومه‌نی ئه‌ورووپا باسی له‌ سه‌ردانی شاندی پایه‌یه‌به‌رزی هه‌ده‌په‌ به‌ سه‌رۆکایه‌تیی سزایی ته‌مه‌لی هاوسه‌رۆکی ئه‌و حیزبه‌ و به‌ یاوه‌ریی فه‌له‌کناز ئۆچه‌ وته‌بێژی لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کانی ده‌ره‌وه‌، عایشه‌ ئاچار باشاران وته‌بێژی کۆمیسیۆنی یاسایی و پرۆ دۆندار نوێنه‌ری ماردین له‌ په‌رله‌مانی تورکیا بۆ ئه‌ورووپا کرد و ڕای‌گه‌یاند: سه‌ردانه‌که‌ی هه‌ده‌په‌ بۆ ئه‌ورووپا دوو ئامانجی له‌ پشته‌وه‌یه‌. به‌دواداچوون بۆ دۆسیه‌ی سه‌ڵاحه‌ددین ده‌میرتاش هاوسه‌رۆکی پێشووی هه‌ده‌په‌ له‌ دادگه‌ی مافی مرۆڤی ئه‌ورووپا و مه‌سه‌له‌ی دوورخستنه‌وه‌ی شاره‌وانه‌ کورده‌کان و دیاری‌کردنی قه‌یووم له‌ جێگه‌ی ئه‌وان له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ناوخۆی تورکیاوه‌. ئێمه‌ داوا له‌ ئه‌نجومه‌ن و په‌رله‌مانی ئه‌ورووپا ده‌که‌ین که‌ بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حوکمی دوورخستنه‌وه‌ی شاره‌وانه‌ کورده‌کان گوشار بخاته‌ سه‌ر تورکیا.

ناوبراو له‌ درێژه‌ی لێدوانه‌کانیدا جه‌ختی کرده‌وه‌: شانده‌که‌ی هه‌ده‌په‌ له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری سه‌رجه‌م فراکسیۆنه‌کانی په‌رله‌مانی ئه‌ورووپا دیدار و کۆبوونه‌وه‌ ئه‌نجام ده‌دات و دواتر له‌ کۆبوونه‌وه‌ی لێکدانه‌وه‌ی دۆسیه‌ی ده‌میرتاش له‌ دادگه‌ی مافی مرۆڤی ئه‌ورووپا ئاماده‌ ده‌بێت. ده‌سته‌به‌ربوونی مافه‌کانی ئه‌مڕۆ له‌ تورکیا به‌ستراوه‌ به‌ قسه‌کانی ئه‌ردۆغانه‌وه‌. سه‌رۆک کۆماری تورکیا هه‌رچی که‌ بڵێت ده‌زگای داد جێبه‌جێ ده‌کات به‌م بۆنه‌وه‌ حوکمێک که‌ له‌باره‌ی ده‌میرتاشه‌وه‌ بڵاو بۆته‌وه‌ سیاسییه‌ و له‌لایه‌ن شه‌خسی ئه‌ردۆغانه‌وه‌ ده‌رکراوه‌.

سه‌رچاوه‌: ڕۆژنامه‌ی دیوار

هه‌واڵی پێوه‌ندیدار:

http://www.kurdpress.com/ku/details.aspx?id=78482

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 86412

Your Comment

You are replying to: .
captcha