شوێنه‌واری پیشەسازیی سۆمەرییەکان لە هەرێمی کوردستان دۆزرایەوە

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- له‌ چیای زاوا له‌ پارێزگای دهۆک شوێنه‌وارێکی مێژوویی دۆزرایه‌وه‌ که‌ پیشه‌سازی سه‌رده‌می سۆمه‌رییه‌کان ئاشکرا ده‌کات.

کوردپرێس:

لێکۆڵه‌رانی سێ زانکۆی ئیتاڵیا و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی شوێنه‌واری دهۆک دوای ساڵێک لێکۆڵینه‌وه‌ شوێنه‌وارێکی مێژوویییان له‌ چیای زاوا له‌ پارێزگای دهۆک دۆزییه‌وه‌ که‌ مێژووه‌که‌ی بۆ پێنج هه‌زار ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ و پیشه‌سازی سه‌رده‌می سۆمه‌رییه‌کان له‌ دوو هه‌زار و 900 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ئاشکرا ده‌کات.

به‌ گوته‌ی ئه‌و شوێنه‌وارناسانه‌ی له‌ شوێنه‌واره‌که‌دا کاریان کردووه‌، ئه‌و بینینه‌وه‌یه‌ زانیاریی زۆر له‌باره‌ی مێژووی ناوچه‌که‌ ئاشکرا ده‌کات و ڕێگه‌خۆشکه‌ریشه‌ بۆ لێکۆڵینه‌وه‌ی زیاتر له‌ ناوچه‌که‌ تاوه‌کوو شوێنه‌واره‌ مێژووییه‌کان زیاتر ئاشکرا بکرێن.

به‌ڕێوه‌به‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی شوێنه‌واری دهۆکیش ده‌ڵێت: پێشتر سه‌رچاوه‌ی ئه‌و ئامێرانه‌ که‌ له‌ ناوچه‌ی میزۆپۆتامیا به‌کار ده‌هێندران دیار نه‌بوون، هه‌رچه‌نده‌ بۆچوونی جیاواز له‌باره‌ی ئه‌و ئامێرانه‌وه‌ هه‌بوون به‌ڵام دوای ئه‌م دۆزینه‌وه‌یه‌ ئه‌و گومانانه‌ ڕه‌وانه‌وه‌.

سه‌رچاوه‌: میدیاکانی هه‌رێمی کوردستان

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 86404

Your Comment

You are replying to: .
captcha