کوردپرێس:
رۆژی سێشەممە 17ی ئەیلوولی 2019 فوئاد حوسێن وەزیری داراییی عێراق لەگەڵ ئاوات جەناب وەزیری دارایی و دارا رەشید، وەزیری پلاندانانی هەرێمی كوردستان كۆبووەوە.
دوای كۆبوونەوەكە، جووتیار عادل، وتەبێژی حكوومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، لە كۆبوونەوەكەدا كەشێكی ئەرێنی هەبووە و هەمو هەوڵەكانیش بۆ ئەوەیە بگەنە چارەسەرێكی هاوبەشی گونجاو لەسەر پرسەكان.
له باره‌ی پرسی پرۆژه یاسای بودجه‌ی 2020یش، ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، ورده‌كاریی زۆر هه‌ن و گفتوگۆش له باره‌ی ئه‌و ورده‌كارییه‌كانه به‌رده‌وام ده‌بن، لای خۆیانه‌وه وه‌كوو حكوومه‌تی هه‌رێم، تێبینییه‌كانیان گه‌یاندووه.
ناوبراو راشیگەیاند، هەوڵەكان چڕكراونەتەوە بۆ ئەوەی بگەنە چارەسەرێكی هاوبەش لەبارەی پرسە هەڵپەسێردراوەكانی نێوان هەولێرو بەغدا.
ئێوارەی رۆژی سێ شەممە بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆماری عێراق بەیاوەری فوئاد حوسێن، وەزیری دارایی گەیشتنە هەولێر.
Your Comment