به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژی دووشه‌ممه 16ی ئه‌یلوولی 2019 فوئاد حسێن وه‌زیری دارایی و جێگری سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق بۆ کاروباری دارایی له وته‌یێکدا له کۆنگره‌ی نێوده‌وڵه‌تیی وزه له شاری به‌غدا له‌ژێر ناوی "هاوکاریی ئابووری بۆ ئاشتی و ڕسکانهوه له ڕۆژهه‌ڵاتی ناڤین" گوتی: عێراق پێویستى به 88 ملیار دۆلار هه‌یه بۆ بنیادنانه‌وه‌ى ناوچه ئازادكراوه‌كان و تا ئێستاش زیاتر له ملیۆنێک و 500 هه‌زار ئاواره له وڵات‌دا هه‌یه".
ناوبراو که ئه‌ندامێکی باڵای پارتی دیموکراتی کوردستانه جه‌ختی كرده‌وه: عێراق شه‌ڕى مانه‌وه‌ى كرد دژى دوژمنێكى دڕنده و بێڕه‌حم وه‌ک ڕێكخراوى داعش كه یه‌ک له‌سه‌ر سێى عێراقى داگیر كرد و بووه‌هۆى وێرانكردنى چه‌ندین شار و ژێرخانه‌كانیان.
فوئاد حسێن وتیشى: "بڕى پاره‌ی پێویست بۆ بنیادنانه‌وه‌ى ئه‌و ناوچانه 88 ملیار دۆلاره، هه‌روه‌ها به‌هۆى تیرۆره‌وه ملیۆنان كه‌س ئاواره بوون و به‌پێى سهرژمێریهكانیش تا ئێستا ملیۆنێک و 500 هه‌زار كه‌س ده‌ربه‌ده‌رن و هه‌زاره‌هاش بێسه‌روشوێنن، سه‌ره‌ڕاى ئه‌وانه‌ى ژیانیان له‌ده‌ست دا و كه‌مئه‌ندام بوون".
وه‌زیرى داراییی عێراق باسى له‌وه كرد که ده‌ستیان كردووه به چاكسازى و چه‌ندین ڕێوشوێن گیراونه‌ته‌به‌ر بۆ تازه‌كردنه‌وه‌ى سیستم و گۆڕین له میكانیزمی كاركردنى سه‌ر كاغه‌ز بۆ سیستمى ئه‌لیكترۆنى، پرۆژه‌یاساى بودجه‌ى 2020ش له‌سه‌ر بنه‌ماى پرۆژه‌كان و ئه‌دا بنیاد نراوه له‌برى شێوازه كۆنه‌كه كه نوێنه‌ران و شاره‌زایانى نێوده‌وڵه‌تى و په‌رله‌مانى عێراق و حكوومه‌ته ناوخۆییه‌كان و حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به‌شدارییان تێدا كردووه.
سه‌رچاوه: سۆمه‌ریه نیوز
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment