659 ملیار تمه‌ن ئاسانکاری ده‌درێته‌ به‌رکه‌وتوانی بوومه‌له‌رزه‌

به‌شی کرماشان- جێگری ئاودانکاریی پارێزگار باسی له‌وه‌ کرد 659 ملیار ئاسانکاری و 281 ملیار یارمه‌تیی بێگه‌ڕانه‌وه‌ له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه‌ بۆ به‌رکه‌وتوانی بوومه‌له‌رزه‌ ته‌رخان کراوه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌/ 29ی گه‌ڵاڕێزان موجته‌با نیک کردار له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رانی گشتیی بانکه‌کانی وڵات و به‌ڕێوه‌به‌رانی باڵای پارێزگا و جێگری ڕێکخراوی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی و به‌رنامه‌داڕێژی کۆ بوویه‌وه‌ و ڕای‌گه‌یاند: به‌رکه‌وتوانی بوومه‌له‌رزه‌ی کرماشان دووهه‌مین جاره‌ هه‌موو ماڵ و سامانیان له‌ ده‌ست ده‌چێت و یه‌که‌م جار وه‌کوو سنوورنشینانی وڵات له‌ سه‌رده‌می شه‌ڕدا هه‌موو شتێکی خۆیان له‌ ده‌ست داوه‌.

ناوبراو زیادی کرد: با بانکه‌کان بۆ وه‌رگرتنی زه‌مانه‌ت له‌ به‌رکه‌وتوانی بوومه‌له‌رزه‌ ڕێگای ئاسان بگرنه‌به‌ر و بروکراسی وه‌لا نێن.

جێگری ئاوه‌دانکاریی پارێزگاری کرماشان سه‌باره‌ت به‌ دۆخی بوومه‌له‌رزه‌ لێکه‌وته‌کانیش ده‌ری‌بڕی: قۆناغی نیشته‌جێ کردنی سه‌ره‌تایی کۆتاییی پێهاتووه‌ و نیشته‌جێ کردنی کاتی ده‌ستی پێکردووه‌.

نیک کردار ئاماژه‌ی به‌وه‌ کرد هه‌ڵمه‌تی نۆژه‌ن کردنه‌وه‌ی ناوچه‌که‌ هه‌ر له‌ ئێستاوه‌ ده‌ستی پێکردووه‌ و ده‌وڵه‌تیش به‌م مه‌به‌سته‌ 659 ملیارد تمه‌ن ئاسانکاری و 281 ملیار یارمه‌تیی بێگه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ به‌رکه‌وتوانی بوومه‌له‌رزه‌که‌ ته‌رخان کردووه‌.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 8638

Your Comment

You are replying to: .
captcha