هێرشی فڕۆکه‌کانی تورکیا بۆ سه‌ر گونده‌کانی هه‌رێمی کوردستان درێژه‌ی هه‌یه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- جارێکی‌تر فڕۆکه‌ شه‌ڕکه‌ره‌کانی تورکیا گونده‌کانی پارێزگای دهۆکی هه‌رێمی کوردستانیان بۆردومان کرد.

کوردپرێس:

ڕۆژی دووشه‌ممه‌ 16ی ئه‌یلوولی 2019 فڕۆکه‌ شه‌ڕکه‌ره‌کانی تورکیا گونده‌کانی بناری چیای گاره‌ له‌ سنوری شارۆچکه‌ی ئامێدیی سه‌ر به‌ پارێزگای دهۆکیان بۆردوومان کرد.

گوندنشینانی ناوچه‌که‌ باسیان له‌وه‌ کردووه‌ که‌ فڕۆکه‌کانی تورکیا به‌ سه‌ختی گونده‌کانی بناری چیای گاره‌ به‌گشتی و به‌ تایبه‌ت گوندی سپێنداریان بۆردوومان کردووه‌ که‌ به‌هۆی به‌رده‌وامیی بۆردوومانه‌که‌وه‌ تا ئێستا زه‌ره‌و زیانه‌کان نه‌زانراوه‌.

له‌لایێکی دیکه‌وه‌ سامى ئوشانه‌ به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه‌ی دێره‌لووک گوتی: له‌ کاژێر 9:30ی ڕۆژی 16ی ئه‌یلوول فڕۆکه‌ جه‌نگییه‌کانی تورکیا بۆردوومانی گونده‌کانی گرگاشێ و سپێندار له‌ سنوورى دێره‌لووک و ئامێدێیان کرد و ده‌نگى فڕوکه‌ و بۆردوومانه‌کان ترس و دڵه‌ڕاوکێیان بۆ خه‌ڵکى گونده‌کانى ئه‌م ناوچه‌یه‌ دروست کردووه‌.

ئه‌مه‌ش له‌ حاڵێکدایه‌ که‌ ئه‌م هێرشانه‌ له‌ ڕۆژی هه‌ینی ڕابردوو 13ی ئه‌یلوولی 2019 به‌رده‌وامه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ کاره‌بای ده‌یان گوند پچڕاوه‌ و 60 بنه‌ماڵه‌ش خانووی خۆیانیان به‌جێهێشتووه‌.

سه‌رچاوه‌: میدیاکانی هه‌رێمی کوردستان

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 86378

Your Comment

You are replying to: .
captcha