خەڵاتی کەسایەتیی ساڵ لە بواری ئابووری دەبەخشرێت بە کوردێک

بەشی فەرهەنگ- لەمەراسیمێکی تایبەتدا و لەشاری لاھای ھۆڵه‌نەدا، کوردێک خەڵاتی کەسایەتیی ساڵی 2019ی لەبواری ئابووری لە یەکێتیی ئەورووپا وەرگرت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، عه‌بدوڵا ئەحمد لە لایەن کۆمەڵەی ئابووریناسانی یەکێتیی ئەورووپا خەڵاتی نێودەڵەتیی کەسایەتیی ساڵی 2019ی بەهۆی دروستکردنی پەیوەندی لەنێوان کۆمپانیا ئەورووپی، عەرەبی و کوردییەکان و هەروەها بەرهەمهێنان لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست و بەتایبەت لە هەرێمی کوردستان، پێ بەخشرا.

ڕێوڕەسمی هەڵبژاردنی کەسایەتیی ساڵی 2019 لە بواری ئابووری، لە بارەگای سەرەکیی کۆمەڵەی ئابووریناسانی یەکێتیی ئەورووپا

لە لێدوانێکی بۆ کوردستان24، عه‌بدوڵا ئەحمد رایگەیاند، شانازییێکی گەورەیە بۆخۆی و کوردستان کە بتوانێت ئەو خەڵاتە وەربگرێت.

سەرۆکی لیژنەی ھەڵسەنگاندنیش لەبارەی خەڵاتەکە دەڵێت، ئەو کەسەی دەبێتە خاوەنی خەڵاتەکە، دەبێت چەند مەرجێکی تیادا بێت. بۆیە ئەو خەڵاتە دراوە بە عه‌بدوڵا ئەحمد، چوونکە زۆربەی مەرجەکانی تیادا بووە.

عەبدوڵا ئەحمەد خەڵکی هەرێمی کوردستانە. هەر لە بیدایەتەوە تا ئێستا سەرۆکی سەندیکای ئابووریناسانی دهۆکە و کاری زۆری کردووە لە هەماهەنگیی نێوان کۆمپانیا کوردی و عەرەبی و ئەورووپییەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان.

News Code 86372

Your Comment

You are replying to: .
captcha