سەعدوڵڵا نەسیری بەشداریی گەورەترین فستیڤاڵی مۆسیقای ئەورووپا دەکات

بەشی فەرهەنگ و هونەر- سەعدوڵڵا نەسیری هونەرمەندی ناسراوی کورد وەک تاقە نوێنەری ئێران بانگهێشتی فستیڤاڵی "تالین" کراوە کە گەورەترین فستیڤاڵی مۆسیقای ئەورووپایە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس سەعدوڵڵا نەسیری هونەرمەندی دەنگ خۆشی سنەیی کە ژەنیاری ئامێری دیوانە بانگهێشتی فستیڤاڵی "تالین" کراوە کە بە گەورەترین فستیڤاڵی مۆسیقای هەموو ئەورووپا ناسراوە و نەسیری تاکە نوێنەری ئێران لەو فستیڤاڵە دەبێت.

سەعدوڵا نەسیری ڕۆژی دووشەمە 25ی خەرمانان بەرانبەر بە 16ی ئەیلوولی 2019 لە کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانیدا زانیاریی زیاتری لەبارەی فستیڤاڵەکەوە ئاشکرا کرد و ڕایگەیاند: فستیڤاڵی تالین تاکە فستیڤاڵە کە هیچ ئامێرێکی کارەبایی بۆ گەیاندنی دەنگ بەکار ناهێنێت و هونەرمەند بە بێ هیچ گۆڕانێکی زایەڵەی دەنگی خۆی پەخش دەکات و بیسەر بە بێ ئامێرەکان گوێی لە دەنگی هونەرمەند دەبێت.

ئەو هونەرمەندە کوردستانییە زیادی کرد: وەک نوێنەری ئێران بەشداریی فستیڤاڵەکە دەکەم و لەو فستیڤاڵەدا گۆڕانیی کۆنی کولیایی و هەورامان و کەلهوڕ دەچڕم.

سەعدوڵڵا نەسیری دەڵێت لە دوبارەکردنەوە و لاسایی کردنەوەی هونەرمەندانی تر بێزارە و گوتیشی: ستایلی تایبەتی خۆمم هەیە و شێعری زۆرینەی بەرهەمەکانیشم هۆنراوەی خۆمە.

ئەو هونەرمەندە کوردستانییە ڕوونیشی کردەوە: "داڵغەی سەرەکیم ئەوەیە توندوتیژی و شەڕ نەمێنێت و ئاشتی و ئاشتەوایی لە هەموو جیهان جێگیر بکرێت. بۆیە دروشمی "مەولانا و ئاشتی"م بۆ ئەم گەشتە هونەرییەم هەڵبژاردووە.

News Code 86371

Your Comment

You are replying to: .
captcha