به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژی یه‌کشه‌ممه 15ی ئه‌یلوولی 2019 عادل عه‌بدولمه‌هدی وه‌ک فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق بڕیاری داڕشتنه‌وه‌ی په‌یكه‌ری فه‌رمانده‌ییی گشتیی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كانی عێراقی دا و له بڕیاره‌كه‌یدا وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌شی وه‌ک هه‌ر ده‌زگایێكی دیكه‌ی ئه‌منیی عێراقی هه‌ژمار كردووه بۆ ئه‌وه‌ی له‌مه‌ودوا نوێنه‌ری ئه‌م وه‌زاره‌ته له فهرماندهییهكهدا هه‌بێت.
له بڕیاره‌كه‌دا هاتووه كه فه‌رمانده‌ییی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كان ڕاسته‌وخۆ له ژێر فه‌رمانی عادل عه‌بدولمه‌هدیدا ده‌بێت و فه‌ریق ڕوکن عه‌بدولئه‌میر ڕه‌شید یاره‌ڵڵا جێگری سوپاسالاری عێراقیش وه‌ک جێگری فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌کان ده‌ستنیشان کراوه.
وه‌ک له فه‌رمانه دیوانییه‌که‌دا هاتووه له فه‌رمانده‌ییی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌کاندا نوێنه‌رانی ئه‌م لایه‌نانه ئه‌ندامن: وه‌زاره‌تی به‌رگری، وه‌زاره‌تی ناوخۆ، ده‌زگای دژه‌تیرۆر، ده‌زگای ئاسایشی نیشتمانی، ده‌زگای هه‌واڵگریی نیشتمانیی عێراق، فه‌رمانده‌ییی هێزی وشکانی، فه‌رمانده‌ییی به‌رگریی ئاسمانی، فه‌رمانده‌ییی فڕۆکه‌وانی سوپا، فه‌رمانده‌ییی هێزی ئاسمانی، ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی و وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه.
سه‌رچاوه: هه‌واڵده‌ریی ئهلعههدنیووز
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment