ته‌قینه‌وه‌ی بۆمب له‌ سنووری تورکیا- سووریا 12 کوژراوی لێکه‌وته‌وه‌

به‌شی سووریا- ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو له‌ سنووری تورکیا- سووریا ته‌قییه‌وه‌ که‌ کوژرانی لانیکه‌م 12 هاووڵاتیی سڤیلی به‌دواوه‌ بوو.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو له‌ ناوچه‌ی سنووریی "چوپان بی" له‌ باکووری سووریا و نزیکه‌ی سنووری "البیلی" له‌ پارێزگای کیلیسی تورکیا کوژرانی 12 هاووڵاتیی سڤیلی لێکه‌وته‌وه‌.

به‌ گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی وه‌ده‌ست که‌وتووه‌، ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو له‌ نزیکه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی "چوپان بی" ته‌قییه‌وه‌ که‌ به‌هۆیه‌وه‌ 12 که‌س کوژران و ژماره‌یێکیش بریندار بوون و مومکینه‌ ژماره‌ی کوژراوانی ته‌قینه‌وه‌که‌ به‌رز ببێته‌وه‌.

هه‌روه‌ها به‌هۆی ئه‌م ته‌قینه‌وه‌ خه‌سارێکی زۆر به‌ر نه‌خۆشخانه‌که‌ که‌وتووه‌ و خانووه‌کانی ده‌وروبه‌ریشی ڕووخێندراون.

شایانی باسه‌؛ ناوچه‌ی "چوپان بی" ناوچه‌یێکی ژێر کۆنتڕۆڵی سوپای ئازادی سووریایه‌ که‌ له‌ چوارچێوه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی قه‌ڵغانی فورات و له‌لایه‌ن هێزه‌کانی سوپای تورکیاوه‌ له‌ بنده‌ستی داعش ئازاد کرا.

سه‌رچاوه‌: ڕۆژنامه‌ی ته‌قویم

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 86354

Your Comment

You are replying to: .
captcha