بەپێی هەواڵی کوردپرێس، وه‌زاره‌تی به‌رگریی توركیا له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه داوه گرێبه‌ستی سیسته‌می به‌رگریی مووشه‌كیی S-400 له نێوان توركیا و رووسیا له ١١ی نیسانی ٢٠١٧ واژووی له‌سه‌ر كراوه. گواستنه‌وه‌ی پارچه‌كانی یه‌كه‌مین یەکەی سیسته‌مه‌كه‌ش له ١٢-٢٥ی ته‌مووز، ته‌واو بووه.
وه‌زاره‌تی به‌رگریی توركیا ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه كه ڕۆژی 15ی سێپتێمبێری 2019 گواستنه‌وه‌ی پارچه‌كانی دووه‌مین یەکەی سیسته‌می به‌رگری مووشه‌كی S-400 بۆ بنکەی ئاسمانی میورتەد، ته‌واو بووه كه له ٢٧ی ئابه‌وه ده‌ستیپێكردبوو.
له به‌شێكی دیكه‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا تیشک خراوه‌ته سه‌ر به‌رده‌وامی هه‌وڵه‌كانی دروست كردنی سیسته‌مه‌كه و مه‌شق و راهێنان به كارمه‌ندانی به‌كارهێنه‌ر و باس له‌وه‌ش كراوه كه پلان بۆ ئه‌وه داندراوه سیسته‌مه‌كه له نیسانی ٢٠٢٠ بخرێته گه‌ڕ.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment