بەشی كوردی لە زانكۆی بێجین لە چین دەكرێتەوە

بەشی فەرهەنگ- کونسووڵی کۆماری چین لە دیداری لەگەڵ جێگری سەرۆکی حکوومەتی هەرێمدا ڕایگەیاند بەشی کوردی لە زانکۆی بێجینی چین دەکرێتەوە ئەوەش لە چوارچێوەی هاوکاری و پێوەندیی زیاتری نێوان چین و هەرێمی کوردستان.

کوردپرێس:

نووسینگەی جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوە كردووە، ڕۆژی یەكشەممە 15 ئەیلوولی 2019، قوباد تاڵەبانی لە ھەولێر پێشوازیی كرد لە نی ڕوچی، كونسووڵی گشتیی كۆماری چین و لەسەر پتەوكردنی پەیوەندییەكان و هاوئاهەنگیی زیاتر لە بوارە جیاجیاكان بە تایبەت كشتوكاڵ و پەرەپێدانی ئابووری گفتوگۆیان كرد.

لە دیدارەکەدا كونسووڵی گشتیی كۆماری میللیی چین لە هەولێر ڕایگەیاند كە بەشی كوردی لە زانكۆی بێجین دەكرێتەوە بۆ ئاشنابوونی هاوڵاتیانی چین بە كلتور و زمانی كوردی و جەختی لەبەردەوامی هەنگاوەكانی بەرەو پێشبردنی زیاتری پەیوەندییەكانی چین و هەرێمی كوردستان كردەوە.

لای خۆیەوە جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێمیش ئەوەی بۆ كونسوڵی چین ڕوون كردەوە، كە پەیوەندییەكانی هەولێر و بەغدا بەرەو باشتر چوون و گرێ كوێرەكانی نێوان هەردوولا لەسەر ڕێگای چارەسەركردنن.

سەبارەت بە پەیوەندییەكانی چین و ھەرێم، قوباد تاڵەبانی داوایكرد، پەیوەندییەكانی هەرێمی كوردستان و كۆماری چین برەوی زیاتریان پێ بدرێت بەتایبەت لە بوارەكانی كشتوكاڵ و پەرەپێدانی ئابووری.

هەر بەپێی ڕاگەیەنراوەكە، “كونسوڵی چین پاڵپشتیی خۆی و وڵاتەكەی بۆ كابینەی نوێی حكوومەتی ھەرێم دەربڕی و پیرۆزبایی دەستبەكاربونەوەی لە قوباد تاڵەبانی كرد لە پۆستەكەیدا و باسی لە پەیوەندییەكانی ھەرێم و چین كرد و دەستپێشخەری و ڕۆڵی مام جەلالی بەرز نرخاند لەم بوارەدا”.

کۆدی هەواڵنێر: 60101

News Code 86344

Your Comment

You are replying to: .
captcha