کوردپرێس:
به گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست که‌وتووه بنه‌ماڵه کورده ناڕازییه‌کان به پارتی دیموکراتی گه‌لان له دوازده‌هه‌مین ڕۆژی مانگرتنیان له به‌رانبه‌ر بینای هه‌ده‌په له دیاربه‌کر سکاڵایان دژی ئه‌و حیزبه به‌رز کرده‌وه به تۆمه‌تی ڕفاندنی منداڵانیان و ڕاده‌ست‌کردنیان به کادێری سه‌ربازیی په‌که‌که.
ئه‌و بنه‌ماڵه دیاربه‌کرییانه باس له‌وه ده‌که‌ن که هه‌ده‌په ئه‌رکه‌کانی وه‌ک ئه‌ڵقه‌ی په‌یوه‌ندیده‌ری هاووڵاتییان و کادێری سه‌ربازیی په‌که‌که ڕاده‌په‌ڕێنێت و ده‌ستی کردووه به کۆکردنه‌وه‌ی هێز بۆ ئه‌و گرووپه و به مه‌به‌ستی دابین‌کردنی هێزی پێویستی کادێری سه‌ربازیی په‌که‌که ڕۆڵه‌کانیان ڕه‌وانه‌ی چیای قه‌ندیل ده‌کات.
له ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا پڕۆسه‌ی یاسایی و لێکدانه‌وه‌ی ئه‌و دۆسیه له‌لایه‌ن دادستێنی کۆماری تورکیا له دیاربه‌کر ده‌خرێته ده‌ستووری کاره‌وه.
شایانی باسه؛ 25 بنه‌ماڵه‌ی دیاربه‌کری هاوکات له‌گه‌ڵ خۆپیشاندانه مه‌ده‌نییه‌کان بۆ دوورخستنه‌وه‌ی شاره‌وانه کورده‌کان له به‌رانبه‌ر بینای هه‌ده‌په له دیاربه‌کر گرد بوونه‌وه و داوای گه‌ڕاندنه‌وه‌ی منداڵه‌کانیان له چیاکان ده‌که‌ن.
سه‌رچاوه: ڕۆژنامه‌ی دیوار
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment