به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، له‌مدواییه‌دا له‌یلا گۆڤه‌ن نوێنه‌ری جۆله‌مێرگی پارتی دیموکراتی گه‌لان له په‌رله‌مانی تورکیا باسی له‌وه کردبوو "تا ئه‌و کاته‌ی که مه‌سه‌له‌ی کورد چاره‌سه‌ر نه‌کراوه ئه‌ندامێتی له PKK و شه‌ڕ درێژه‌ی ده‌بێت" که دادستێنی دیاربه‌کر ئه‌و لێدوانانه‌ی هاوشێوه‌ی "بانگه‌شه بۆ گرووپه تیرۆریستییه‌کان" هه‌ڵسه‌نگاندووه و سه‌ره‌ڕای کردنه‌وه‌ی دۆسیهیێکیتر دژی ئه‌و سیاسه‌توان و نوێنه‌ره کورده‌ی په‌رله‌مانی تورکیا پڕۆسه‌ی یاسایی بۆ لێکدانه‌وه‌ی ئه‌و لێدوانانه ده‌ست پێکردووه.
ڕۆژی شه‌ممه 14ی ئه‌یلوولی 2019 لێدوانه‌کانی گۆڤه‌ن کاردانه‌وه‌یێکی جۆراوجۆری لێکه‌وتبوو که له‌مباره‌وه مێرال ئاکشنه‌ر سه‌رۆکی ئیی پارت کاردانه‌وه‌ی به لێدوانه‌کانی له‌یلا گۆڤه‌ن نیشان دا و داوای هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی حه‌سانه‌ی یاسایی‌ی له‌یلا گۆڤه‌ن له په‌رله‌مانی کردبوو.
سه‌رچاوه: هه‌واڵده‌ریی هابر 7
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment