سەرۆکی هەرێمی کوردستان: عومه‌ری سه‌ید عه‌لی شایه‌نى دووباره‌ هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ى بوو

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پیرۆزبایى له‌ عومه‌ر سه‌ید عه‌لى كرد كه‌ دووباره‌ به‌ ڕێكخه‌رى گشتیى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان هه‌ڵبژێردرایه‌وه.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 14/9/2019 له‌ په‌یوه‌ندییێكى ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ عومه‌ر سه‌ید عه‌لى، ڕێكخه‌رى گشتیى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان، نێچیرڤان بارزانى، وێڕاى پیرۆزبایى و ده‌ربڕینى خۆشحاڵى به‌ دووباره‌ هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ى به‌ ڕێكخه‌رى گشیتى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان، دووپاتى كرده‌وه‌ عومه‌رى سه‌ید عه‌لى به‌ مێژووى خه‌بات و تێكۆشان و به‌ ئاماده‌یى و كه‌سایه‌تیى خۆى، شایه‌نى دووباره‌ هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ى بوو.

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، هه‌روه‌ها پیرۆزبایى سه‌ركه‌وتنى هه‌ڵبژاردنه‌كانى له‌ بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان و تیمى تازه‌ى سه‌ركرایه‌تیى بزووتنه‌وه‌كه‌ كرد و هیواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خۆیان و بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان خواست.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 86323

Your Comment

You are replying to: .
captcha