به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، مه‌ولوود چاووشئۆغڵۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا له لێدوانێکدا باسی له‌وه کرد که وڵاتانی ئه‌ورووپی پشتیوانی له په‌که‌که ده‌که‌ن و گوتی: ئه‌ندامانی په‌که‌که به‌م عه‌قڵییه‌ته که هیچ شتێک بۆ ئه‌وان له ئه‌ورووپا ڕوو نادات چالاکییه‌کانیان دژی ئێمه له وڵاتانی ئه‌ورووپی ئه‌نجام ده‌ده‌ن و چالاکییه‌کانیان ڕوو له زیادبووندایه و به‌داخه‌وه زۆربه‌ی وڵاتانی ئه‌ورووپی پشتیوانی‌یان لێده‌که‌ن. ئه‌مڕۆکه په‌که‌که له وڵاتانێک وه‌ک ئه‌ڵمانیا، فه‌ڕه‌نسا، هۆڵه‌ندا، نه‌مسا و ته‌نانه‌ت به‌ریتانیاش چالاکی ده‌که‌ن و ئه‌و وڵاتانه به باشی ده‌زانن که په‌که‌که له چ ڕێگایێکه‌وه داهات وه‌ده‌ست ده‌هێنێت.
ناوبراو له درێژه‌ی لێدوانه‌کانیدا گوتیشی: ئه‌ورووپییه‌کان له‌باره‌ی به‌ره‌نگاری له‌گه‌ڵ په‌که‌که ئه‌و نه‌خشه‌ڕێگه‌یه په‌یڕه‌وی ناکه‌ن که ئێمه له‌به‌رچاومان گرتووه. له‌مدواییانه‌دا هه‌ندێک هه‌نگاو له وڵاتانی ئه‌ڵمانیا، فه‌ڕه‌نسا و به‌ریتانیا دژی په‌که‌که ئه‌نجام درا که ئه‌و هه‌نگاوانه به ئیجابی ده‌نرخێنین به‌ڵام هیچ یه‌کیان به‌س نییه.
چاووشئۆغڵۆ له درێژه‌دا ڕه‌خنه‌ی له هه‌نگاوه‌کانی ئه‌ورووپا گرت هه‌مبه‌ر په‌نابه‌رانی سووری و جه‌ختی کرده‌وه: ئه‌ورووپا به‌ڵێنی دابوو که تا کۆتاییی ساڵی 2018ی زایینی شه‌ش ملیار یۆرۆ بۆ په‌نابه‌رانی سووری له ناو تورکیا به‌و وڵاته بدات به‌ڵام 2 ملیار و نیو یۆرۆ بۆ ئێمه نێردراوه. هاوکات مه‌سه‌له‌ی لابردنی ڤیزا له‌ئارادا بوو که به چه‌ندین بیانووی جۆراوجۆره ئه‌نجام نه‌درا.
سه‌رچاوه: ڕۆژنامه‌ی ملییه‌ت
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment